سه‌رۆك بارزانی له سلێمانییه
له لایه‌ن سه‌رۆككۆماری عێراق و به‌رپرسانی لایه‌نه سیاسییه‌كان پێشوازی لێكرا
K24 - هه‌ولێر:
مه‌سعوود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، گه‌یشته شاری سلێمانی و له لایه‌ن به‌رپرسانی باڵای یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كانی دیكه و دكتۆر فوئاد مه‌عسوم، سه‌رۆككۆماری عێراق، پێشوازی لێكرا.
سه‌ردانه‌كه‌ی بارزانی بۆ شاری سلێمانی، بۆ به‌شداریكردنه له كه‌رنه‌ڤاڵی جه‌ماوه‌ریی پارێزگاكه بۆ پاڵپشتیكردن له ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان و بڕیاره پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له‌و كه‌رنه‌ڤاڵه‌دا وتارێك پێشكه‌ش بكات.
هه‌روه‌ها له سه‌ردانه‌كه‌دا چه‌ندین دیدار و كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌رۆككۆماری عێراق و لایه‌نه سیاسییه‌كان ئه‌نجام ده‌دات.
ئێستا سه‌رۆك بارزانی له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له كۆبوونه‌وه‌دایه و محه‌مه‌دی حاجی مه‌حوود، سكرتێری حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان به‌شداریی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی كردووه.
سه‌ردانه‌كه‌ی بارزانی بۆ شاره‌كه، له چوارچێوه‌ی ئه‌و هه‌ڵمه‌ت و كه‌رنه‌ڤاڵ و ئاهه‌نگه فراوانانهدایه، كه ماوه‌یه‌كه بۆ پاڵپشتیكردنی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، له شار و شارۆچكه‌كانی كوردستان، به به‌شداریی سه‌دان هه‌زار كه‌س به‌ڕێوه ده‌چێت.