كۆمپانیا نه‌وتییه‌كانی ھەرێم خۆیان بۆ دوای ریفراندۆم ئامادە دەكەن

هه‌رێمی كوردستان له‌ دانه‌وه‌ی قه‌رزی كۆمپانیاكان به‌رده‌وامه‌

K24 - ھەولێر

حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه‌ له‌ دانه‌وه‌ی قه‌رزی كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان و كۆمپانیاكانیش خۆیان بۆ قۆناغی دوای ریفراندۆم ئاماده‌ ده‌كه‌ن، وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كانیش له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له‌ كۆمپانیای گه‌نه‌ڵ ئینێرجی و دی ئێن ئۆو گه‌لف كیستۆن له‌سه‌ر شێوازی دانه‌وه‌ی قه‌رزه‌كان و به‌رده‌وامی وه‌به‌رهێنانی نه‌وتی رێككه‌وتووه‌.