14 نه‌يارى ئه‌نقه‌ره بوونه په‌رله‌مانتارى ئه‌ڵمانيا
ئه‌و پارته‌ى توركيا پشتيوانى ده‌كرد هيچ كورسييه‌كى به‌ده‌ست نه‌هێنا
K24 – هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ى حوڕيه‌تى توركيا بڵاويكرده‌وه، 14 ئه‌ڵمانى به ره‌چه‌ڵه‌ك توركيايى له پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى گشتى ئه‌ڵمانيا ده‌رچوونه و ژماره‌يه‌ك له‌وان كوردى باكوورى كوردستانن.
رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه، سه‌رجه‌م ئه‌و په‌رله‌مانتاره نوێيانه‌ى ئه‌ڵمانيا كه ره‌چه‌ڵه‌كنامه‌ى توركيايان هه‌يه نه‌يارى سياسه‌ته‌كانى ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغانى سه‌رۆكى توركيان.
به گوێره‌ى زانيارى رۆژنامه‌كه 6 له ده‌رچووه‌كان له پارتى سۆسياليست ديموكراتن و 5يان سه‌ر به پارتى سه‌وزن و 3 كه‌سيشيان سه‌ر به پارى دى لينكى چهپڕهوى توندڕه‌ون.
ئه‌و سێ پارته سياسييه‌ى ئه‌ڵمانيا دژى سياسه‌ته‌كانى سه‌رۆك كۆمارى توركيا ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغانن.
له به‌رامبه‌ردا پارتى هاوپه‌يمانى ديموكراتى ئه‌ڵمانى كه له لايه‌ن توركياوه پشتيوانى ده‌كرێت هيچ كورسييه‌كى په‌رله‌مانى به‌ده‌ست نه‌هێناوه و ته‌نيا 41 هه‌زار ده‌نگى به‌ده‌ستهێناوه.