راگەیەندراوێك لە سەرۆكایەتی ھەرێمی كوردستانەوە

پابەندی فەرھەنگ و بەھا بەرزەکانی گەلەکەمان بن

K24 - ھەولێر

سەرۆكایەتی ھەرێمی كوردستان راگەیەندراوێك بڵاودەكاتەوە و داوا لە ھاووڵاتیانی كوردستان دەكات، لەکاتی دەربڕینی سۆز و شادیی خۆیان پابەندی فەرھەنگ و بەھا بەرزەکانی گەلەکەمان بن، خۆیان لە ھەر جۆرە تەقەکردن و کردەوەی ناشارستانی و ئیستیفزازی و نایاسایی بپارێزن.

لە راگەیەندراوەكەی سەرۆكایەتی ھەرێمی كوردستان ھاتووە: "دوای بەڕێوەچوونی پڕۆسەی دەنگدانی ڕیفراندۆم داوا لە ھەموو ھاووڵاتیانی کوردستان دەکەین لەکاتی دەربڕینی سۆز و شادیی خۆیان پابەندی فەرھەنگ و بەھا بەرزەکانی گەلەکەمان بن".

لە بەشێكی دیكەی راگەیەندراوەكەدا سەرۆكایەتی ھەرێمی كوردستان داوا لە ھاووڵاتیان دەكات: "خۆیان لە ھەر جۆرە تەقەکردن و کردەوەی ناشارستانی و ئیستیفزازی و نایاسایی بپارێزن و ڕەچاوی ئارامیی شارەکان و ئاسوودەیی خەڵک بکەن".

 

دەقی راگەیەندراوی سەرۆكایەتی ھەرێمی كوردستان

دوای بەڕێوەچوونی پڕۆسەی دەنگدانی ڕیفراندۆم داوا لە ھەموو ھاووڵاتیانی کوردستان دەکەین لەکاتی دەربڕینی سۆز و شادیی خۆیان پابەندی فەرھەنگ و بەھا بەرزەکانی گەلەکەمان بن. خۆیان لە ھەر جۆرە تەقەکردن و کردەوەی ناشارستانی و ئیستیفزازی و نایاسایی بپارێزن و ڕەچاوی ئارامیی شارەکان و ئاسوودەیی خەڵک بکەن.

سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان

25ـی 9ـی 2017