ژنه نووسه‌رێكى عه‌ره‌ب: له‌به‌ر ئه‌م هۆكارانه پشتيوانى سه‌ربه‌خۆيى كوردستان ده‌كه‌م
نيرڤانا مه‌حموود وتارێكى به هه‌ردوو زمانى عه‌ره‌بى و ئينگليزى بڵاوكردووه‌ته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
ژنه نووسه‌ر و چالاكى بوارى سياسى و كۆمه‌ڵايه‌تى عه‌ره‌ب له ميسر و لوبنان، نيرڤانا مه‌حموود وتارێكى به هه‌ردوو زمانى عه‌ره‌بى و ئينگليزى بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێيدا پشتيوانى بۆ سه‌ربه‌خۆيى كوردستان ده‌ربڕيوه و رايگه‌ياندووه، له‌به‌ر سێ هۆكار پشتگيرى له سه‌ربه‌خۆيى كوردستان ده‌كه‌م.
له وتاره‌كه‌ى نيرڤانادا هاتووه:
له ساڵى 838ى كۆچى، فه‌رمانده‌يه‌كى كورد به ناوى مير جه‌عفه‌ر داسنى له مووسڵ له دژى خهليفه موعته‌سه‌م راپه‌ڕى. دواى زنجيرهيهك رووبه‌ڕووبوونه‌وه له نێوان عه‌ره‌ب و كورددا، ئيتاخى فه‌رمانده‌ى خهليفه كه ئه‌ويش عه‌ره‌ب نه‌بوو، سه‌ركه‌وتنى به‌ده‌ستهێناو زۆرێك له كورده‌كانى له سێداره دا، به‌ڵام مير جه‌عفه‌ر داسنى خۆى كوشت، بۆ ئه‌وه‌ى نه‌كه‌وێته ده‌ست فه‌رمانده‌كه‌ى خهليفه.
هه‌روه‌ها نووسيويه‌تى:
ره‌نگه زۆرێك له‌وانه‌ى نه‌يارى راپرسى كوردستانى عێراقن شتێكى ئه‌وتۆ له باره‌ى ململانێى مێژوويى به درێژايى سه‌ده‌كانى ناوه‌ڕاست نه‌زانن. به‌ڵام هيوا ده‌خوازن مێژوو خۆى دووباره بكاته‌وه و جارێكيديكه كورد تێكبشكێنن، به‌ڵام ئه‌وه روونادات و دووره. نه‌يارانى كوردى عێراق زۆرن و ته‌نيان له پشتيوانى راپرسييهكهيان. ئه‌وانه به درێژايى مێژوويان هيچ كات هێنده‌ى ئه‌مڕۆ ته‌ركيز و سووربوونيان به خۆوه نه‌بينيوه.
سانا بوو بۆم په‌يوه‌ندى بكه‌م به گرووپگه‌لى نه‌يارى راپرسى كورده‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بڕيارمدا به خۆبهكهمگرييهوه بچمه پاڵ كورده ئازاكان، ئه‌وانه‌ى هه‌وڵى درووستكردنى ده‌وڵه‌ته‌كه‌يان ده‌ده‌ن، له‌به‌ر چه‌ند هۆكارێك له‌وانه:
يه‌كه‌م: چونكه پرسێكى رهواو و دادوهرانهيه:
سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى له ميسر بوومه. له ته‌مه‌نێكى زووه‌وه ده‌ستمداوه‌ته چاودێريكردنى پێشهاته سياسى و هه‌رێمايه‌تييه‌كان، به‌ڵام هه‌رگيز وشه‌ى "أكراد"م نه‌بيستبوو، مه‌گه‌ر ئه‌و كاته‌ى له 1988 سه‌رپێى ده‌هاته به‌ر گوێم كه سه‌دام حوسێن به چه‌كى كيميايى له هه‌ڵه‌بجه كۆمه‌ڵكوژى كردن. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا زۆرێك له عه‌ره‌به‌كان رووى كورديان دهبێزراند و وا وێنايان ده‌كێشان گوايه به‌كرێگيراوى هێزى بيانين.
له ميانى سه‌ردانه‌كانى ئه‌م دواييهم بۆ سووريا و ئێران و توركيا تووشى شۆك بووم كاتێك قه‌باره‌ى كاره‌سات و مه‌رگه‌سات، به‌ڵكو ئه‌و رهگهزپهرستييهم بينى كه دژى كورد به‌ڕێوه‌ده‌برێت. هێزه هه‌رێمايه‌تييه‌كان په‌رده‌ى ئاكاريان له روو داماڵراوه به هۆى چه‌وساندنه‌وه‌ى به‌رده‌وامى كورد. هه‌ربۆيه مافى ئه‌وه‌م نييه ئامۆژگارى و پهنددادهرزى كورد بكه‌م و بڵێم ئه‌وه بكه‌ن و ئه‌وه مه‌كه‌ن.
دووه‌م: جێگه‌يه‌ك بۆ ده‌سته‌واژه‌ى "كاتى گونجاو" نه‌ماوه‌ته‌وه:
سه‌ربه‌خۆيى كوردستان چه‌ند جارێك دواخراوه. ئه‌وان سه‌د ساڵه خه‌ون به سه‌ربه‌خۆييه‌وه ده‌بينن. به‌ڵام ئايا سه‌ده‌يه‌ك چاوه‌ڕوانى به‌س نييه، داوا له كورد ده‌كرێت جارێكى ديكه دواى بخات، پێيان ده‌ڵێن: كاته‌كه گونجاو نييه، ئه‌مه بووه‌ته يه‌كێك له‌و پاساوانه‌ى كه به هۆيه‌وه داواى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى راپرسى ده‌كرێت.
له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌شدا، كورد له تێكۆشانى سه‌د ساڵه‌ى بۆ سه‌ربه‌خۆيى يه‌ك وانه‌ى وه‌رگرتووه، ئه‌ويش ئه‌وه‌يه (هيچ كاتێكى گونجاو نييه)، نه‌ته‌وه‌ى كورد هۆكارى فشه‌ڵى ره‌وشى عێراق و سووريا نييه. به چاوپۆشى له خواسته‌كانى كورد، ره‌وشى ئه‌و وڵاتانه هه‌ر وا ئه‌مێنێته‌وه.
سێيه‌م: كوردستانى سه‌ربه‌خۆ هۆكارى هاوسه‌نگييه:
له سايهى ئه‌و ره‌وشه‌ى خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستى گرتووه‌ته‌وه، هه‌ريه‌ك له ئێران و توركيا و سعوديه كێبڕكێيانه له‌سه‌ر هێز و هه‌ژموون، كوردستانێكى سه‌ربه‌خۆ له‌و نێوه‌نده‌دا ده‌توانێت ببێته به‌ربه‌ستێك بۆ وه‌ستانى خواسته ئاگرينهكانى هه‌ريه‌ك له توركيا و ئێران كه به توندى دژى سه‌ربه‌خۆيى و راپرسى كوردن.
هه‌روه‌ها عێراقييهكى لايه‌نگرى ئێران وه‌ك نورى مالكى كه جێگرى سه‌رۆك كۆمارى عێراقه، ده‌ڵێت: "رێگه ناده‌ين ئيسرائيلى دووه‌م له باكوورى عێراق درووست بێت". كه‌ناڵه‌كانى راگه‌ياندنى توركياى سه‌ر به ئه‌ردۆغان هه‌واڵى درۆ و چه‌واشه‌كارى بڵاوده‌كه‌نه‌وه و باس له‌وه ده‌كه‌ن، به‌رپرسانى كورد رێككه‌وتنێكى نهێنيان له‌گه‌ڵ ئيسرائيل كردووه، بۆ نيشته‌جێكردنى جووله‌كه‌كان له هه‌رێم، به‌ڵام ئه‌وانه چه‌واشه‌كارن و راستييهكهى ئه‌وه‌يه ئيسرائيل پشتيوانى راپرسى ده‌كات. به‌ڵام كورد هۆكارى به‌هێزتر و قوڵتريان هه‌يه بۆ به‌ديهێنانى خواسته‌كانيان به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆيى، سه‌ره‌ڕاى پشتيوانى ئيسرائيل.
له خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستدا به ئه‌رێنى سه‌يرى كورد ناكرێت، مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ى بووبێته عه‌ره‌ب، به‌ڵام كوردێكى نه‌ته‌وه‌يى به‌رده‌وام به شێوه‌ى نه‌رێنى وێنا كراوه. شێواندنى وێنه‌ى كورد هيچ نييه جگه له دزێوى ئايدۆلۆژياى باوى ناوچه‌كه جا چ ئيسلامى بێت به لقه‌كانى سوننه و شيعهوه، يان نه‌ته‌وه‌يى عه‌ره‌ب بێت، هه‌ربۆيه له‌سه‌ر ئه‌و هۆكارانه وه‌ك ليبراڵييهك دژى ئه‌و هۆڤييهتهى ئايدۆلۆژيا ده‌وه‌ستمه‌وه و پشتيوانى ريفراندۆم و سه‌ربه‌خۆى كوردستان ده‌كه‌م.
هه‌روه‌ها به دوور له رێچكه‌ى راپرسيش، پشتيوانى مافى چاره‌ى خۆنووسين بۆ كورد ده‌كه‌م. ته‌نيا يه‌ك شت ماوه بيڵێم ئه‌وه‌يه كه ئه‌و پشتيوانييهم مه‌رجداره به مه‌رجى ئه‌وه‌ى هيواى بۆ ده‌خوازم كه هه‌رێمى كوردستان بنه‌ماى زۆرترى ليبراڵيبوون و پێشكه‌وتن له‌به‌ر چاو بگرێت. ده‌سه‌ڵاتێكى نا سه‌ركوتكه‌ر و نا سه‌راپاگير له كوردستان بنياتبنێت. كه له توانايدا هه‌بێت دۆستايه‌تى عه‌ره‌ب و توركمانه‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى به لاى خۆي‌دا راكيشێت. من متمانه‌ى ئه‌وه‌شم به كورد هه‌يه كه نموونهيهكى ئه‌رێنى له چاو هه‌موو ناوچه‌كه بهديدههێنن، هيواداريشم ئه‌و متمانهيهم له‌ده‌ست نه‌ده‌ن.