رووسیا: پرۆژه‌كانمان له كوردستان به‌رده‌وام ده‌بن
دڵنیایی ده‌دات
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌لێكسانده‌ر نۆڤاك، وه‌زیری وزه‌ی رووسیا رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی وێڕای ره‌چاوكردنی هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا، به‌ڵام له پرۆژه‌كانی خۆی له هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت.
وه‌زیری وزه‌ی رووسیا دووپاتی كرده‌وه، پێویسته رووسیا به‌رده‌وام بێت له جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌كانی خۆی له هه‌رێمی كوردستان و گوتی: "گازپرۆم نه‌فت، له جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌كانی به‌رده‌وام ده‌بێت له كوردستان، به گوێره‌ی رێككه‌وتنه‌كانی پێشوو كه هه‌موو لایه‌ك له‌سه‌ری رێككه‌وتوون".
سه‌باره‌ت به هه‌ڕه‌شه‌كانی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا، بۆ راگرتنی بۆری نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان، كه به خاكی وڵاته‌كه‌یدا ده‌ڕوات، وه‌زیری وزه‌ی رووسیا رایگه‌یاند، ئێمه ئه‌و پرسه‌ش تاووتوێ ده‌كه‌ین و له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان باسی ده‌كه‌ین.
كۆمپانیای گازپڕۆم نەفتی رووسی، له ساڵی 2012ه‌وه، له گێڵكه نه‌وتییه‌كانی گه‌رمیان، هه‌ڵه‌بجه و شاكه‌ل كار ده‌كات.
به گوێره‌ی ئاماره‌كانی كۆمپانیاكه، پێشبینی ده‌كرێت، به‌رهه‌می ساڵانه‌ی نه‌وت، له كێڵگه‌ی نه‌وتی شاكه‌ل، تا ساڵی 2022 بگاته "دوو ملیۆن تۆن".