وتەبێژی حكوومەت: تەنھا راپۆرتی كۆمسیۆن بۆ ئەنجامەكانی ریفراندۆم فەرمییە
ھیچ بنەمایەكی نییە
K24 - ھەولێر
سەفین دزەیی، وتەبێژی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا كە لە ماڵپەڕی فەرمی ئەنجوومەنی وەزیران بڵاوكراوەتەوە، داوا دەكات ھەموو لایەك چاوەڕێی ئەنجامە فەرمییەكانی كۆمسیۆنی ھەڵبژاردن بكەن، تا ئەو كاتە كۆمسیۆن ئەنجامی فەرمی ریفراندۆم بڵاودەكاتەوە راپۆرتەكانی دیكە ھیچ بنەمایەكیان نییە.
وتەبێژی حكوومەت دەڵێت: "هه‌ر راپۆرتێك كه له‌لایه‌ن كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆیی هه‌ڵبژاردن و راپرسی ده‌رباره‌ی ئه‌نجامه‌كانی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان، بڵاو نه‌كرێته‌وه هیچ بنه‌مایه‌كی نییه، ته‌نانه‌ت ئه‌و راپۆرتانه‌ی كه له‌لایه‌ن پارته سیاسییه‌كانی كوردستانیش بڵاوده‌كرێنه‌وه".
سەفین دزەیی داوا دەكات: "بۆ ئه‌نجامی فه‌رمی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی، چاوه‌ڕوانی راگه‌یه‌ندراوی كۆمسیۆن بن".
دەقی لێدوانی وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌رباره‌ی ئهنجامهكای ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان:
هه‌ر راپۆرتێك كه له‌لایه‌ن كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆیی هه‌ڵبژاردن وراپرسی ده‌رباره‌ی ئه‌نجامه‌كانی ریفیراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان بڵاونه‌كرێته‌وه هیچ بنه‌مایه‌كی نییه، ته‌نانه‌ت ئه‌و راپۆرتانه‌ی كه له‌لایه‌ن پارته سیاسیه‌كانی كوردستانیش بڵاوده‌كرێنه‌وه.
بۆ ئه‌نجامی فه‌رمی ریفیراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی، چاوه‌روانی راگه‌یه‌ندراوی كۆمیسیۆن بن.
سه‌فین موحسن دزه‌یی
وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان