په‌رله‌مانتارانی عێراق داوای ده‌ركردنی به‌رپرسه كورده‌كان ده‌كه‌ن
له ناو په‌رله‌ماندا خۆپیشاندانیان كردووه
K24 - هه‌ولێر:
ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران و فه‌رمانبه‌رانی په‌رله‌مانی عێراق، دژی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان كۆبوونه‌ته‌وه‌و ناڕه‌زایی ده‌رده‌بڕن.
به گوێره‌ی ئه‌و وێنانه‌ی میدیاكانی عێراق بڵاویانكردووه‌ته‌وه "ژماره‌یه‌ك له په‌رله‌مانتار و فه‌رمانبه‌رانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له ناو باڵه‌خانه‌كه‌دا كۆبوونه‌ته‌وه‌و وێڕای ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی دژی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، داوای ده‌ركردنی ئه‌مینداری گشتی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران و به‌ڕێوه‌به‌ری كارگێری و به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی راگه‌یاندن ده‌كه‌ن، به قسه‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتار و فه‌رمانبه‌رانه، ئه‌و به‌رپرسانه به‌شدارییان له پرۆسه‌ی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان كردووه".
گردبوونه‌وه‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتار و فه‌رمانبه‌رانه له كاتێكدا بووه، كه بڕیار بوو ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانی عێراق، به ئاماده‌بوونی، حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق كۆببیته‌وه‌و ده‌رباره‌ی ریفراندۆمی كوردستانیش ژماره‌یه‌ك رێكار دژی بگرنه‌به‌ر".
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)