ئێران نووسینگه‌ی كوردستان24 له تاران داده‌خات
وه‌زاره‌تی ئیرشادی ئێران: به‌هۆی بارودۆخی كوردستانه
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مرۆ چوراشه‌ممه 27/9/2017، حكومه‌تی ئێران بڕیاریدا نووسینگه‌ی دامه‌زراوه‌ی كوردستان24 بۆ راگه‌یاندن و توێژینه‌وه له تاران دابخات.
به گوێره‌ی بریاره‌كه كه له لایه‌ن وه‌زاره‌تی ئیرشادی ئیرانه‌وه ده‌ركراوه، هۆكاری داخستنی نووسینگه‌ی كوردستان24 به‌هۆی بارودۆخی ئیستای كوردستانه‌وه‌یه.
ئه‌و هه‌نگاوه‌ی تاران به‌رامبه‌ر كوردستان 24، پاش دوو رۆژه له راگرتنی په‌خشی كه‌ناڵه‌كه له‌سه‌ر مانگی ده‌ستكردی توركسات، له لایه‌ن حكومه‌تی توركیاوه.
جێگای باسه، نووسینگه‌ی كوردستان 24 له تاران، ساڵی 2016 ده‌ستی به كاركردن كردبوو، هه‌ر چه‌نده زۆر به سنوورداری ده‌یتوانی كاربكات.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش له كاتی هێرشی داعش بۆ سه‌ر په‌رله‌مانی ئێران و مه‌زارگای ئیمام خومه‌ینی له تاران، كوردستان 24 توانی راسته‌وخۆ رووداوه‌كانی بگوازێته‌وه‌و ببێته سه‌رچاوه بۆ میدیا جیهانییه‌كان به گشتی و ته‌نانه‌ت ژماره‌یه‌ك له میدیاكانی ئیرانیش.
له‌وباره‌یه‌وه نووره‌دین وه‌یسی به‌رێوه‌به‌ری گشتی كوردستان 24 له لێدوانێكدا رایگه‌یاند: "ئێمه به‌داخه‌وه‌ین كه حكومه‌تی ئێران ئه‌و بڕیاره‌یداوه، هه‌ر چه‌نده هه‌ر له سه‌رەتاشەوە رێگری و كیشه و ئاسته‌نگمان بۆ درووست ده‌كرا، به‌ڵام نه ئه‌و رێگریانه و نه داخستنی نووسینگه‌ی كوردستان24 هیچیان نابنه هۆی ئه‌وه‌ی ئێمه به‌شێوه‌یه‌كی پرۆفیشناڵانه و بێلایه‌نانه رووماڵی رووداوه‌كانی ئیران نه‌كه‌ین".