عه‌بادی: به‌هێزی ده‌ستوور ده‌سه‌ڵات به‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستاندا ده‌سه‌پێنین
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق داوای ده‌كات پێشمه‌رگه له كه‌ركووك بچێته ده‌ره‌وه
K24 - هه‌ولێر:
حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له دانیشتنی ئه‌مڕۆی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاماده‌بووه‌و له وتارێكدا، داوای له هه‌رێمی كوردستان كرد ئه‌نجامه‌كانی ریفراندۆم هه‌ڵوه‌شێننه‌وه و گووتی: "به‌هێزی ده‌ستوور ده‌سه‌ڵات به‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستاندا ده‌سه‌پێنین".
عه‌بادی جارێكی دیكه گووتی: "ده‌بێت هه‌رێمی كوردستان ئیداره‌ی فرۆكه‌خانه‌كان بداته‌وه ده‌ست به‌غدا، ئه‌گینا رۆژی هه‌ینی مۆڵه‌ته‌كه كۆتایی دێت و هیچ گه‌شتێكی فرۆكه‌وانی له فڕۆكه‌خانه‌كانی سلێمانی و هه‌ولێر ئه‌نجام نادرێت".
له درێژه‌ی وتاره‌كه‌یدا رایگه‌یاند: "هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له كاتی خۆیدا ده‌كرێت و داوایكرد له شاری كه‌ركووكیش ئه‌نجام بدرێت و داوای له ھێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان كرد له كگه‌ركووك بچنه ده‌ره‌وه".
ئه‌و قسانه‌ی عه‌بادی له كاتێكدایه، دوێنی مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له په‌یامێكی ڤیدیۆییدا داوای له سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق كرد ده‌رگای گفتوگۆ دانه‌خات و ئێستا كوردستان پێی ناوه‌ته قۆناغێكی نوێوه".
به‌ڵام سه‌رۆكوه‌زیرانی عیراق هێشتا هه‌ر به زمانی سزا و رێوشوینی ئیداری قسه له‌گه‌ڵ كوردستان ده‌كات.