په‌رله‌مانى كوردستان وه‌ڵامى بڕياره‌كانى عێراق ده‌داته‌وه
ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، ژماره‌يه‌ك بڕيارى دژ به هه‌رێمى كوردستان و كورد ده‌ركرد
K24 – هه‌ولێر:
بڕياره سبه‌ى جێگر و سكرتێرى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان و سه‌رۆكى فراكسيۆنه‌كان كۆببنه‌وه بۆ دياركردنى واده‌ى دانيشتنى داهاتووى په‌رله‌مانى كوردستان.
سه‌رۆكى فراكسيۆنى پارتى له په‌رله‌مانى كوردستان ئومێد خۆشناو به كوردستان 24ى راگه‌ياند، سبه‌ى جێگر و سكرتێر و سه‌رۆكى فراكسيۆنه‌كانى په‌رله‌مانى كوردستان كۆده‌بنه‌وه و بڕيارى دانيشتنێكى تايبه‌ت ده‌ده‌ن بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ى بڕياره‌كانى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق كه له دژى كورد ده‌ريكردوون.
له ماوه‌ى سێ رۆژى رابردوودا ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، ژماره‌يه‌ك بڕيارى دژ به هه‌رێمى كوردستان و كورد ده‌ركرد، له ديارترينيان بڕيارى له‌شكركێشى بۆ سه‌ر ناوچه تازه رزگاركراوه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئيداره‌ى هه‌رێم و كه‌ركووك و داخستنى ده‌روازه‌كانى نێوان عێراق و كوردستان و داخستنى ئاسمانى هه‌رێمى كوردستان بوون.