پشتگيرييه‌كى گرنگ له ئه‌مريكاوه بۆ سه‌ربه‌خۆيى كوردستان
داواى له كۆشكى سپى كرد پشتيوانى سه‌ربه‌خۆيى كوردستان بكات.
K24 – هه‌ولێر:
له نوێترين هه‌ڵوێستى پشتيوانانى كورد له ئاستى جيهاندا، سه‌رۆكى ديموكراته‌كانى سێناتى ئه‌مريكا داواى پشتيوانى بۆ سه‌ربه‌خۆيى كوردستان ده‌كات.
چه‌ك شومه‌ر، سيناتۆر و سه‌رۆكى فراكسيۆنى ديموكراته‌كان له ئه‌نجوومه‌نى سيناتى ئه‌مريكا له راگه‌يه‌ندراوێكدا ئه‌مڕۆ پشتيوانى خۆى بۆ سه‌ربه‌خۆيى كوردستان ده‌ربڕى و داواى له كۆشكى سپى كرد پشتيوانى سه‌ربه‌خۆيى كوردستان بكات.
چه‌ك شومه‌ر، ده‌ڵێت: ريفراندۆمى مێژوويى كورد پێويسته دانى پێدابنرێت و رێزى لێبگيرێت له لايه‌ن جيهانه‌وه.
گوتيشى: پێم وايه كورد پێويسته ده‌وڵه‌تى سه‌ربه‌خۆى هه‌بێت و به زووترين كات ببێته خاوه‌نى ده‌وڵه‌تى سه‌ربه‌خۆى خۆى، بۆيه پێويسته ئه‌مريكا هه‌ڵوێستێكى روونى هه‌بێت و ئه‌ويش ئه‌وه‌يه كه پشتگيرى له هيوا و خواسته‌كانى كورد بكات له پێناو ده‌وڵه‌تێكى سه‌ربه‌خۆدا.
هه‌روه‌ها نووسيويه‌تى: له دوو ده‌يه‌ى رابردوودا كورد هاوپه‌يمانى به‌هێزى ئێمه بوونه له سه‌ر زه‌وى، به تايبه‌تى له شه‌ڕى دژ به تيرۆردا و ئێمه چه‌ندين جار پشتمان به پێشمه‌رگه به‌ستووه و هه‌روه‌ها كورد پشتگيرى مافى كهمينهكان بووه و هه‌ربۆيه ئێستا كاتى ئه‌وه‌يه ئه‌مريكا به توندترين شێوه پشتگيرى سه‌ربه‌خۆيى كوردستان بكات و كورد گه‌وره‌ترين نه‌ته‌وه‌ى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاسته كه هێشتا ده‌وڵه‌تى نييه و له مێژه خه‌باتى بۆ ده‌كات و هه‌ميشه پێيان وتووه چاوه‌ڕێ بكه بۆ سبه‌ى، به‌ڵام ئێستا كاتيهتى و ئه‌مريكا پێويسته پشتيوانيان لێبكات. هيوادارم له چه‌ند مانگى داهاتوودا هه‌موو عێراقييه‌كان ده‌ست به ديالۆگ و گفتوگۆى ئاشتيانه بكه‌ن بۆ دۆزينه‌وه‌ى باش‌ترين رێگه له پێناو هێنانه‌دى خه‌ونه‌كانى كورد له عێراقدا.
ئه‌وه‌شى گوت: هه‌ماهه‌نگى نێوان كورد و هێزه ئه‌منييه‌كانى عێراق به تايبه‌تى له باره‌ى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تيرۆر زۆر گرنگه بۆ هه‌ر قۆناغێكى راگوزه‌رى وڵاتانى دراوسێى عێراق كه له هه‌مانكاتدا دژايهتى سه‌ربه‌خۆيى كورد ده‌كه‌ن چونكه هه‌ڕه‌شه له‌و واقيعه‌ى ئێستا ده‌كات، به‌ڵام پێويسته ئه‌و وڵاتانه رێز له مافه‌كانى كورد و عێراقييه‌كانيش بگرن بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌وان چاره‌نووسى خۆيان ديارى بكه‌ن.
ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ى چه‌ك شومه‌ر له كاتێكدايه كه بهياننامهكانى كۆشكى سپى ئه‌مريكا ئاماژه‌يان به سياسه‌تى هێشتنه‌وه‌ى عێراق به يه‌كپارچه‌يى كردووه و هاوكات داواى گفتوگۆى هێمنانه‌يان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان كردووه.
رۆژى 25ى ئهيلوولى 2017، هه‌رێمى كوردستان و ناوچه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئيداره‌ى هه‌رێم، پرۆسه‌ى ريفراندۆمى سه‌ربه‌خۆيى ئه‌نجامدا و به گوێره‌ى ئه‌نجامى به‌رايى كۆميسيۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردن و راپرسى له كوردستاندا، له سه‌دا 92.73ى به‌شداران ده‌نگيان به به‌ڵێ بۆ سه‌ربه‌خۆيى كوردستان دابوو.
