كۆماری ئارتساخ پاڵپشتی ریفراندۆمی سهربهخۆیی كوردستان دهكات
"ریفراندۆم به گوێرهی بەندەکانی جاڕی جیهانی مافی مرۆڤ و نەتەوە یەکگرتووەکان كراوه"
K24 - ههولێر:
کارێن میزۆریان، وەزیری دەرەوەی کۆماری ئارتساخ ( قەرەباخ) رایگهیاند: "پێشوازی لە ریفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان دەکەین ئەم ریفراندۆمە بەپێی بەندەکانی جاڕی جیهانی مافی مرۆڤ و نەتەوە یەکگرتووەکان بووە".
وەزیری دەرەوەی کۆماری ئارتساخ کە بە کۆماری قەرەباخ دەناسرێت دەڵێت: "ئەم ریفراندۆمە بەپێی بەندەکانی مافی مرۆڤ و نەتەوە یەکگرتووەکان بووەو بهو بۆنهیهوه پیرۆزبایی له گهلی كوردستان دهكهم".
ههروهها گوتوویهتی: "مافی هەموو گەلیکە سەربەخۆ بێ، ناکرێت ڕێگری لە خواستی گەلان بکرێ، پێویستە هەموو گەلێک بەپێی ویستی خۆی بڕیار بدات".