ئه‌فسه‌ر و سه‌ربازانی عێراق له حوسه‌ینییه‌كانه‌وه هه‌ڕه‌شه له كوردستان ده‌كه‌ن
شیعه‌كان له بری زیكر و ته‌قوا به ئاوازی مه‌زهه‌بی خه‌ڵك دژی كوردستان هانده‌ده‌ن
K24 - هه‌ولێر:
له مزگه‌وت وحوسه‌ینییه‌ی "ئیمام سه‌ید عه‌بدولكه‌ریم مه‌ده‌نی و كه‌ژاوه‌ی خه‌ڵكی به‌عقوبه" له شاری به‌عقوبه‌ی سه‌نته‌ری پارێزگای دیاله، شیعه‌كان له بری زیكر و ته‌قوای خودا سه‌رقاڵی گوتنه‌وه‌ی درووشمی سیاسین و له‌و مینبه‌ره‌وه هه‌ڕه‌شه له خه‌ڵكی كوردستان ده‌كه‌ن.
ئه‌وانه‌ی له‌و حوسه‌ینییه‌دا كۆبوونه‌ته‌وه، له دوای ئیمامێكه‌وه كه به ئاوازی سرووته ئاینییه‌كانی مه‌زهه‌بی شیعه هێرش ده‌كاته سه‌ر كوردستان، ده‌ست راده‌وه‌شێنن و گوته‌كانی دووباره ده‌كه‌نه‌وه.
له ناو ئه‌و خه‌ڵكانه‌دا ژماره‌یه‌ك ئه‌فسه‌ر و سه‌ربازی سواتی عێراقی و سوپای ئه‌و وڵاته‌ش هه‌ن، كه به هه‌مان شێوه‌یه ده‌كه‌ونه ژێر ئه‌و كاریگه‌رییه مه‌زهه‌بیانه‌ی شیعه‌كان له ناوه‌نده ئاینییه‌كاندا بۆ راكێشانی سه‌رنجی هاومه‌زهه‌به‌كانیان به‌كاریان ده‌هێنن.
دوو له‌و ئه‌ندامانه‌ی سواتی عێراقی درووشمیان به‌رزكردووه‌ته‌وه و ئه‌فسه‌رێكیشیان له پێشه‌وه‌ی خه‌ڵكه‌كه دانیشتووه و دژی كوردستان هوتاف ده‌كێشن.
چه‌ندین جار به‌رپرسانی باڵای كوردستان ئاماژه‌یان به‌وه‌كردووه كه ئێستا ده‌سه‌ڵاتی عیراق بووه‌ته ده‌سه‌ڵاتێكی مه‌زهه‌بی و ته‌نها یه‌ك مه‌زهه‌بی دیاریكراو ئاراسته‌ی ده‌كات و ته‌نانه‌ت سوپا و هێزه چه‌كداره‌كانیش له لایه‌ن رێبه‌ری گرووپه مه‌زهه‌بگه‌راكان و وڵاتێكی دراوسێو‌ه هه‌ڵده‌سوڕێنرێن.