وه‌زيرى راگه‌ياندنى پێشووى ئه‌رده‌ن: سوننه‌كانيش چاو له كورد ده‌كه‌ن
ره‌نگه هه‌وڵى ئه‌نجامدانى راپرسييه‌ك بده‌ن بۆ دياركردنى چاره‌نووسيان
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زيرى پێشووى راگه‌ياندنى ئه‌رده‌ن ساڵح قه‌لاب رايگه‌ياند، پێشبينى ده‌كرێت، سوننه‌كانى عێراق هاوشێوه‌ى كورد هه‌وڵى ئه‌نجامدانى راپرسييه‌ك بده‌ن بۆ دياركردنى چاره‌نووسيان.
رۆژى 25ى ئه‌يلوول، له كوردستاندا پرۆسه‌ى راپرسى بۆ دياركردنى چاره‌نووسى كوردستان ده‌ستيپێكرد و به رێژه‌ى زياتر له سه‌دا 92 ده‌نگده‌ران به به‌ڵێ ده‌نگيان دا.
قه‌لاب له وتارێكدا كه له رۆژنامه‌ى شه‌رقولئه‌وسه‌تى چاپى له‌نده‌ن بڵاويكردووه‌ته‌وه، نووسيويه‌تى: بيرۆكه‌ى راپرسى گواستراوه‌ته‌وه بۆ سوننه‌كانيش.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: ئه‌گه‌رێك له ئارادايه، ئه‌گه‌ر هه‌ژموونى ئێران به‌و شێوه‌يه به‌رده‌وام بێت سوننه‌كانيش داواى جيابوونهوه بكه‌ن.
ره‌خنه‌گرانى ره‌وشى عێراق له‌و بڕوايه‌دان له دواى 2003ه‌وه سوننه‌كان له لايه‌ن ده‌سه‌ڵاتى زۆرينه‌ى شيعهوه په‌راوێزخراوون.
قه‌لاب له‌و بڕوايهشدايه كه راپرسييه‌كه‌ى كورد هه‌نگاوێكى به‌په‌له بووه و جه‌ختيشى له‌سه‌ر پێويستى مانه‌وه‌ى عێراق به يه‌كپارچه‌يى كردووه‌ته‌وه.
پێشتريش په‌رله‌مانتارى پێشووى ره‌وتى سه‌در به‌ها ئه‌عره‌جى رايگه‌ياندبوو، به دوورى نازانێت سوننه‌كانيش داواى ئه‌نجامدانى راپرسى بۆ دياريكردنى چاره‌نووسيان بكه‌ن.