ستيڤ كينگ (كۆنگرێسمان): كورد مافى راگه‌ياندنى سه‌ربه‌خۆيى به‌ده‌ستهێناوه
ئه‌ندامێكى ديكه‌ى كۆنگرێسى ئه‌مريكا پشتيوانى خۆى بۆ ريفراندۆم و سه‌ربه‌خۆيى كوردستان ده‌ربڕى
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌ندامێكى ديكه‌ى كۆنگرێسى ئه‌مريكا پشتيوانى خۆى بۆ ريفراندۆم و سه‌ربه‌خۆيى كوردستان ده‌ربڕى و رايگه‌ياند، هيوادارم كورد ئه‌و هه‌له مێژووييه‌ى له ده‌ست نه‌دات بۆ مافى چاره‌ى خۆنووسين.
ستيڤ كينگ، ئه‌ندامى كۆنگرێسى ئه‌مريكا سه‌ر به پارتى كۆمارييه‌كان، كه ئێستا ئيداره‌ى كۆشكى سپييان به‌ده‌سته‌وه‌يه، رايگه‌ياند، كورده‌كانى عێراق ئه‌و پرسياره‌يان لێكراوه ئايا ده‌يانه‌وێت په‌يوه‌ندييه‌كانى خۆيان بچڕێنن و ببن به ده‌وڵه‌تێكى سه‌ربه‌خۆ له عێراق يان نا، هيوادارم كورد ئه‌مجاره ئه‌و هه‌له مێژووييه بقۆزنه‌وه بۆ دياريكردنى مافى چاره‌ى خۆنووسين.
هه‌روه‌ها نووسيويه‌تى: هێزى پێشمه‌رگه زۆر به‌هێز بوون له شه‌ڕى دژى داعش له عێراق و سووريا.
ئه‌وه‌شى وتووه: كورده‌كان جێى شانازين و گه‌لێكى سه‌ربه‌خۆن و ماوه‌ى چه‌ندين ساڵه چه‌وسێنراونه‌ته‌وه و ئه‌و مافه‌شيان به‌ده‌ستهێناوه كه شياوى دامه‌زراندنى ده‌وڵه‌تێكى سه‌ربه‌خۆيه.
ئه‌وه‌شى روونكردووه‌ته‌وه، كه كورد ده‌بێته دۆستێكى درێژخايه‌نى ئه‌مريكا له ناوچه‌كه.
ئه‌و كۆنگرێسمانه داواشيكردووه، كورد، مافى پێكهاته نه‌ته‌وه‌يى و ئاينييه‌كانى ديكه ده‌سته‌به‌ر بكات، به تايبه‌تى كريستيانه‌كانى ده‌شتى نه‌ينه‌وا و ئێزدييه‌كانى شنگال و بوارى گونجاو بۆ ئه‌وانيش ته‌رخان بكات.