داقووق.. خێزانه رفێندراوهكهى داقووق له ده‌ستى داعش رايانكرد و رزگاريان بوو
ئه‌و خێزانه كاكهييهى له لايه‌ن داعشه‌وه رفێنرابوون، توانيويانه رابكه‌ن و رزگاريان بووه
K24 – هه‌ولێر:
ئاسايشى داقووق تايبه‌ت به كوردستان 24ى راگه‌ياند، ئه‌و خێزانه كاكهييهى له لايه‌ن داعشه‌وه رفێنرابوون، توانيويانه رابكه‌ن و رزگاريان بووه.
به‌ڕێوبه‌رى ئاسايشى داقووق روونيكرده‌وه، هه‌ريه‌ك له ناسكه عه‌بدولڕه‌حمان هاوسه‌رى درێد حسامهدين كاكه‌يى و سۆران حسامهدين كاكه‌يى كه له لايه‌ن داعشه‌وه رفێندرابوون، په‌يوه‌ندييان به درێد حسامهدينهوه كردووه و ئاشاكرايان كردووه كه توانيويانه رابكه‌ن.
ئه‌و خێزانه كاكهييه ئه‌وه‌شيان راگه‌ياندووه، كه گه‌يشتوونه‌ته سنوورى هێزى پێشمه‌رگه و له خورماتوو له ره‌وشێكى پارێزراودان.
رۆژى 27ى تهمموز/ يۆليۆى رابردوو، چه‌كدارانى داعش هه‌ڵيانكوتايه سه‌ر ماڵێكى كاكه‌يى له گوندى لهێبى كاكه‌يى نشينى باشوورى داقووق و دواى شه‌هيدكردنى چوار هاووڵاتى ئافره‌ت و كوڕێكى ئه‌و خێزانهشيان رفاند.