سه‌ركرده‌كانى كه‌ته‌لۆنيا: تا كۆتايى بۆ سه‌ربه‌خۆيى تێده‌كۆشين
تا كۆتايى سازش له رێگه‌ى سه‌ربه‌خۆيى و ئه‌نجامدانى ريفراندۆم و جيابوونه‌وه له ئيسپانيا ناكه‌ن
K24 – هه‌ولێر:
سه‌ركرده‌كانى هه‌رێمى كه‌ته‌لۆنيا رايانگه‌ياند، تا كۆتايى سازش له رێگه‌ى سه‌ربه‌خۆيى و ئه‌نجامدانى ريفراندۆم و جيابوونه‌وه له ئيسپانيا ناكه‌ن.
ئه‌م بڕياره‌ى سه‌ركرده‌كانى كه‌ته‌لۆنيا دواى ئه‌وه هات، كه حكومه‌تى مه‌دريد هه‌ڵمه‌تى ره‌شبگيرى و هه‌ڵكوتانه سه‌ر ماڵى سه‌ربه‌خۆ خوازه‌كانى ده‌ستپێكردووه.
كارلس بوچديمون، يه‌كێك له سه‌ركرده‌ى سه‌ربه‌خۆ خوازه‌كان رايگه‌ياند، هه‌تا كۆتايى به‌رده‌وام ده‌بين.
گوتيشى: حكومه‌تى مه‌دريد هه‌موو به‌رپرسيارێتييه‌كى ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆ.
ماوه‌ى چه‌ند هه‌فته‌يه‌كه ده‌سه‌ڵاتى خۆجێى كه‌ته‌لۆنيا جێگۆڕكێ به سندوقه‌كانى ده‌نگدان و پێداويستييه‌كانى پرۆسه‌ى ريفراندۆم ده‌كات له ترسى ئه‌وه‌ى حكومه‌تى مه‌دريد ده‌ستيان به‌سه‌ردا نه‌گرێت.
دوێنێ پێنجشه‌ممه ده‌يان هه‌زار كه‌س له به‌رشه‌لۆنه‌ى پايته‌ختى هه‌رێمه‌كه كۆبوونه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى پشتيوانى له ريفراندۆمى سه‌ربه‌خۆيى بكه‌ن.
قوتابيانى ئاماده‌يى و زانكۆكان نه‌چوونه هۆڵه‌كانى خوێندن و درووشمه‌كانى پشتيوانيان بۆ سه‌ربه‌خۆيى ده‌وته‌وه.
ماوه‌ى 40 ساڵه ئيسپانيا قه‌يرانى له‌و جۆره‌ى به خۆوه نه‌بينيوه.
له 6ى ئه‌م مانگه‌دا په‌رله‌مانى كه‌ته‌لۆنيا ياسايه‌كى تايبه‌ت به رێكخستنى پرۆسه‌ى ريفراندۆمى په‌سند كرد.
سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى شه‌قامى كه‌ته‌لۆنيا به‌سه‌ر هه‌ردوو به‌ره‌ى به‌ڵێ و نه‌خێر بۆ سه‌ربه‌خۆيى دابه‌شبووه، به‌ڵام زۆرينه‌ى هاووڵاتيان خوازيارن جياببنه‌وه و چيديكه له لايه‌ن مه‌دريده‌وه ده‌سه‌ڵاتدارێتيان نه‌كرێت.
حكومه‌تى ئيسپانيا 10 هه‌زار پۆليس و چاودێرى بڵاوه پێكردووه بۆ ئه‌وه‌ى رێگه له ده‌نگدانى هاووڵاتيان بگرن.
بڕياره له 1ى تشرينى يه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ردا پرۆسه‌ى ريفراندۆمى سه‌ربه‌خۆيى كه‌ته‌لۆنيا ئه‌نجام بدرێت.