كه‌سایه‌تییه‌كی ناسراوی ئێران له باره‌ی ریفراندۆمه‌وه نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی سیستانی ده‌كات
"ئه‌مڕۆ، رۆژی چاره‌نووسی عێراقه و ده‌وڵه‌تی كوردستان ئێستاش نه‌بێت هه‌ر رووده‌دات"
K24 - هه‌ولێر:
سادقی زیباكه‌لام، كه نووسه‌ر و توێژه‌رێكی ناسراوی كۆماری ئیسلامی ئێرانه، له باره‌ی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان، نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی ئایه‌توڵڵا عه‌لی سیستانی، مه‌رجه‌عی باڵای شیعه له عێراق ده‌كات.
زیباكه‌لام له نامه‌كه‌دا ده‌ڵێت: "دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردستان شتێكه هه‌ر رووده‌دات، ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆش نه‌بێت، به‌ڵام به‌یانی هه‌ر رووده‌دات، بۆیه ئه‌مڕۆ رۆژی چاره‌نووسی عێراقه، دوا رۆژی په‌یوه‌ندی نێوان كوردستان و وڵاتانی ده‌وروبه‌ر، په‌یوه‌ندی به هه‌ڵسووكه‌وتی ئه‌مڕۆوه هه‌یه".
سه‌باره‌ت به دووبه‌ره‌كی نێو موسڵمانانیش، زیباكه‌لام له نامه‌كه‌یدا ده‌ڵێت: "ئیستیعمار و كۆلۆنیالیزم دووبه‌ره‌كی له نێوان موسڵمانان درووست نه‌كردووه، به‌ڵكو خۆیان له بنچینه‌وه هۆكاری سه‌ره‌كی ئه‌و دووبه‌ره‌كییانه‌ن، بۆیه من هانی شیعه‌كانی عێراق و په‌یڕه‌وانی ئێوه ده‌ده‌م له ئێران، رێز له خواسته‌كانی خه‌باتی خه‌ڵكی كوردستان بگرێت، كه زیاتر له 180 هه‌زار قوربانی له‌سه‌ر ده‌ستی سه‌دام حوسێن داوه، تووشی جینۆساید بووه و له هه‌ڵه‌بجه كیمیاییباران كراوه".
سادقی زیباكه‌لام، له نامه‌كه‌ی بۆ سیستانی، ده‌شڵێت: " به‌كارهێنانی هێز، یان هه‌ڕه‌شه‌كردن، یان ئابلۆقه‌ی ئابووری، یان داخستنی سنووره‌كان، هه‌ر شتێكی دیكه، ته‌نها ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی خواست و سووربوونی كورد له‌سه‌ر داوای سه‌ربه‌خۆیی زیاتر بێت".
زیبلا كه‌لام جه‌خت له‌وه‌ش ده‌كاته‌وه، حه‌یده‌ر عه‌بادی، له سه‌ددام حوسێن به‌هێزتر و به تواناتر نییه و ناتوانێت هێنده‌ی ئه‌ویش توندوتیژی دژی كورد به‌كاربهێنێت.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "تاوانباركردنی كورد به جوداخوازی له ده‌وڵه‌تی به‌ناو عێراق شتێكی بێمانایه، چونكه نه عێراق، نه سووریا، نه ئه‌رده‌ن، نه فه‌له‌ستین، نه لوبنان و وڵاتانی دیكه، كه پێیان ده‌گوترێت رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، هیچ پاشخانێكی مێژووییان نییه، عێراق به‌شێك بوو له ئیمپراتۆرییه‌تی عوسمانی پێش 500 ساڵ".
له به شێكی دیكه‌ی نامه‌كه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، پێشتریش بۆ ماوه‌ی 700 ساڵ عێراق به‌شێك بووه قه‌ڵه‌مڕه‌وی و ده‌سه‌ڵاتی ئیمپراتۆرییه‌تی ئیسلامی، هه‌روه‌ها ئیمپراتۆریه‌تی رۆمانی، كه‌واتا عێراق پێش ئه‌وه‌ی به‌رهه‌می مێژووبێت، به‌رهه‌می سایكس پیكۆیه و له دوای جه‌نگی جیهان یه‌كه‌م درووست بووه.
له كۆتایی نامه‌كه‌ی زیباكه‌لامدا هاتووه: "داوا له به‌ڕێزتان ده‌كه‌م پشتگیری له خواسته مێژووییه‌كانی گه‌لی كورد بكه‌ن".
ئه‌و نووسه‌ر و توێژه‌ره دیاره‌ی ئێران، نامه‌كه‌ی له ئه‌كاونته تایبه‌ته‌كانی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك و ئینستاگرام بڵاوكردووه‌ته‌وه.