رووسیا ته‌كنه‌لۆژیای سیسته‌می به‌رگری مووشه‌كی ئێس 400 به توركیا نادات
ته‌نها مووشه‌كه‌كانی راده‌ست ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
ڤلادیمێر كۆجین، راوێژكاری سه‌رۆكی رووسیا بۆ كاروباری ته‌كنه‌لۆژیای سه‌ربازی رایگه‌یاند، مۆسكۆ سۆفتوێری سیسته‌می به‌رگری مووشه‌كی ئێس 400 نادات به توركیا و ته‌نها مووشه‌كه‌كانی پێده‌درێت.
كۆجین ئه‌مڕۆ هه‌ینی رایگه‌یاند، هیچ قسه‌یه‌ك له باره‌ی پێدانی سۆفتوێره‌كه نه‌كراوه و ته‌نها مووشه‌كه‌كان راده‌ستی توركیا ده‌كه‌ن و گوتی: "گرێبه‌سته‌كه چووه‌ته بواری جێبه‌جێكردن و پێشه‌كیش پاره‌كه‌ی وه‌رگیراوه".
رۆژنامه‌ی "كۆمێرسانت"ی رووسی بڵاویكرده‌وه، پێشتر توركیا داوای كردبوو، ئه‌و سیسته‌مه به‌رگرییه مووشه‌كییه‌ی كه له رووسیای كڕیوه، له‌سه‌ر خاكی وڵاته‌كه‌ی درووست بكرێت، به‌ڵام مۆسكۆ ره‌تیكردووه‌ته‌وه سیسته‌می سۆفتوێره‌كه‌ی بباته سه‌ر خاكی وڵاتێكی ئه‌ندام له رێكخراوی هاوپه‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی"ناتۆ".
پێشتر له 12ی ئه‌یلوول، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا، واژۆكردنی گرێبه‌ستی كڕینی سیسته‌می به‌رگری مووشه‌كی ئێس 400ی له‌گه‌ڵ مۆسكۆ راگه‌یاند، دواتریش وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا، نیگه‌رانی خۆی له‌و گرێبه‌سته‌ی نێوان ئه‌نقه‌ره و مۆسكۆ، به‌و پێیه‌ی توركیا یه‌كێكه له وڵاتانی ئه‌ندام له رێكخراوی هاوپه‌یمانی ناتۆ.