سه‌ركرده‌یه‌كی پارته‌كه‌ی مێركل پشتگیری سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ده‌كات
ریفراندۆم له هه‌موو هاووڵاتییانی كوردستان پیرۆز ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
دیێیتر دۆمبرۆوسكی، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی پارتی سی دی ی‌و (CDU) ئه‌ڵمانی، پارته‌كه‌ی راوێژكار ئه‌نگێلا مێركل و جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی براندنبۆرگ، له راگه‌یه‌ندراوێكدا، پشتیوانی خۆی بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ده‌ربڕی.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا، دۆمبرۆوسكی ده‌ڵێت: "هێژایان.. هاوڕێ كورده‌كانم، ئه‌نجامدانی ریفراندۆم له هه‌موو هاووڵاتییانی كوردستان پیرۆز ده‌كه‌م، ئه‌مه پرۆسه‌یه‌كی دیموكراتی بوو، هیبوادارم هه‌موو كێشه‌كان له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا به ئاشتی چاره‌سه‌ر بێت و پرۆژه‌كه‌ی ئێوه‌ش سهركهوتووب بێت.
جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی براندنبۆرگ هیواخوازه وڵاتانی ده‌ره‌وه ده‌ستێوه‌ردانی خراپ نه‌كه‌ن و له دژی كوردستان هاوكاری عێراق نه‌كه‌ن.
ره‌وشی په‌نابه‌رانیش ده‌خاته ئه‌ستۆی عێراق و ده‌ڵێت: "مه‌ترسیم له‌سه‌ر ره‌وشی په‌نابه‌ران هه‌یه و هیوادارم سه‌لامه‌ت بن، كه زیاتر سه‌لامه‌تییان له ئه‌ستۆی حكوومه‌تی عێراقه".
له كۆتایی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ده‌ڵێـ: "دووباره ریفراندۆم و پرۆسه دیموكراتییه‌كه له ئێوه پیرۆز ده‌كه‌م و هیوادارم هه‌موو هه‌نگاوه‌كان به ئاشتی به‌ڕێوه‌بچن و دوارۆژێكی پرشنگداریش بۆ ئێوه‌ی خۆشه‌ویست ده‌خوازم".