ئەمریکا بەیاننامەیەک لە بارەی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان بڵاوده‌كاته‌وه
داوا لە حکوومەتی عێراق دەکات رەوشەکە ئارام بکاتەوە
K24 - هه‌ولێر:
رێکس تیلەرسن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە بەیاننامەکدا داوا لە حکومەتی عێراق دەکات رەوشەکە ئارام بکاتەوە و کۆتایی بە هەڕەشەکان، بە بەکارهێنانی هێز لە دژی هەرێمی کوردستان بهێنێت.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له به‌یاننامه‌كه‌یدا جه‌خت له‌سه‌ر ده‌ستپێكردنی گفتوگۆ له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ده‌كاته‌وه و دانووستان به باشترین بژارده داده‌نێت.
تیلەرسن دەشڵێت هێشتا داعش لەناو نەچووە و پێویسته هەموو دۆستە عێراقییەکان ته‌ركیزیان لەسەر شه‌ڕی داعش بێت هاوكات ئاماژه به‌وه ده‌كات، ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی یه‌كلانه ئه‌نجامدراوه و دانی پێدانانێن.