ماكرۆن، بارزانى و عه‌بادى بانگهێشتی پاريس ده‌كات
ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی پێشكه‌شكردووه
ئیمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا، ده‌ستپێشخه‌رییه‌ك پێشكه‌ش ده‌كات و بارزانی و عه‌بادی له پاریس كۆده‌كاته‌وه.
بێرنارد هێنری-لێڤی، بیرمه‌ند و فه‌یله‌سووفی فه‌ره‌نسی ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه، كه ئیمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا، ئاماده‌یی خۆی ده‌ربڕیوه بۆ ئه‌وه‌ی بارزانی و عه‌بادی بانگهێشتی فه‌ره‌نسا بكات و بۆ دانوستان و گفتوگۆ نێوه‌ندگیریان بكات.
بارزانی ئاماده‌یی خۆی بۆ ئه‌وه نیشانداوه و رایگه‌یاندووه، هیچ كاتێك گفتوگۆ و دانوستان ره‌ت ناكاته‌وه و هیواداره عه‌بادیش بانگهێشتنامه‌كه قه‌بووڵ بكات.
بێرنارد هێنری-لێڤی، ته‌واوی بوونی پرۆسه‌ی ده‌نگدانی ریفراندۆم، له 25ی ئه‌یلوول، له‌گه‌ڵ بارزانی كۆبووه‌ته‌وه و چه‌ند پرسیارێكی ئاراسته‌ی بارزانی كردووه، پوخته‌ی قسه‌كانیشی له نووسینێكدا، به ئینگلیزی و فه‌ره‌نسی له میدیا جیهانییه‌كان بڵاوكردووه‌ته‌وه.
دوای ئه‌وه‌ی پرۆسه‌ی ده‌نگدان ته‌واو بووه، بارزانی چیرۆكی سه‌ركرده‌یه‌كی فه‌ره‌نسی گێڕاوه‌ته‌وه، كاتێك سوپای فه‌ره‌نسا له ساڵی 1918، به‌سه‌ر ئه‌ڵمانیادا سه‌ركه‌وت، سه‌ركرده‌كه گوتوویه‌تی ئێستا ئه‌گه‌ر بشمرم ئاساییه، بارزانی له‌گه‌ڵ گێڕانه‌وه‌ی ئه‌و قسانه‌دا گوتوویه‌تی: "ئێستا منیش هه‌مان هه‌ستم هه‌یه".
هێنری-لێڤی قسه‌كانی بارزانی وه‌كو خۆی ده‌گێڕێته‌وه كه پێی گوتووه: "نزیكه‌ی نیو سه‌ده‌یه ده‌جه‌نگم، له‌گه‌ڵ گه‌له‌كه‌م بوومه له كاتی كۆمه‌ڵكوژی، راگواستنی زۆره‌ملێ و ته‌نانه‌ت كیمیاییبارانكردنیشدا، به‌بیرمه چه‌ند جارێك گوتومانه كۆتاییمان پێهات، له‌ناوچووین و ته‌واو بووین".
بارزانی هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: "به درێژایی ئه‌و ده‌یانه ساڵه له خه‌بات و تێكۆشان و كه‌وتن و هه‌ڵسانه‌وه، هه‌رگیز پێشبینی ئه‌وه‌م نه‌ده‌كرد له ژیانمدا رۆژێكی وه‌كو ئێستا ببینم، له كۆتاییدا به‌ره‌و پرۆسه‌یه‌كی دیموكراتی و ئاشتییانه بڕیار له چاره‌نووسی خۆمان ده‌ده‌ین، گه‌له‌كه‌م رای خۆی ده‌ربڕێت و پیشانی جیهانی ده‌دات، كه شایسته‌یه بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆی و دیموكرات بێت. ئێستا رۆژه‌كه هات، كه خۆشترین رۆژی ژیانمه. ئه‌و ساته‌یه كه به قه‌د هه‌موو ژیانم خه‌ونم پێوه بینیوه و خه‌باتم بۆی كردووه".
هێنری-لێڤی باس له‌و به‌دیله‌ی ریكس تیله‌رسن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا كردووه، كه پێنج رۆژ به‌ر له ده‌نگدان خستبوویه به‌رده‌ست بارزانی و ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌ی بۆ ره‌خساوه ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی ببینێت.
له باره‌ی ناوه‌ڕۆكه‌وه‌یه‌وه ئاماژه به‌وه ده‌كات، به دیله‌كه دنیایه‌ك مه‌دح و په‌سنی بۆ بارزانی تێدابوو له‌گه‌ڵ هاوكارییه‌كی باشی ماددی، له‌گه‌ڵ گه‌ره‌نتی ئه‌مه‌ریكا، بۆ ئه‌وه‌ی له به‌رامبه‌ردا بارزانی خه‌ونه‌كه‌ی خۆی دوا بخات، به‌ڵام ئه‌و شتانه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، له ئاست گه‌وره‌یی خه‌ونی بارزانیدا نه‌بوو، كه نه‌ك هه‌ر په‌یوه‌ندی به ژیانی خۆیه‌وه، به‌ڵكو په‌یوه‌ندی به چاره‌نووسی گه‌له‌كه‌یه‌وه هه‌بوو، وه‌ك ئه‌وه‌ی بیرۆكه‌كانم بخوێنیته‌وه، به‌رده‌وامی به‌قسه‌كانیدا.
بارزانی پێی گوتووه: "سه‌رقاڵبوونم له چه‌ند هه‌فته‌ی رابردوودا، به‌هۆی ئه‌وه‌بوو كه له هه‌موو لایه‌كه‌وه گوشارییان بۆ ده‌هێنام، بۆ ئه‌وه‌ی له واده‌ی دیاریكراوی ئه‌نجامدانی ریفراندۆم، پاشگه‌ز ببمه‌وه، به‌ڵام ده‌بوایه ته‌ماشای ناو چاوی ئه‌و خه‌ڵكه بكه‌م كه راسته‌وخۆی منی هه‌ڵبژاردووه، من ته‌نها بۆ ئه‌وانه قسه ناكه‌م كه ده‌ژین، به‌ڵكو بۆ ئه‌وانه‌ش كه گیانی خۆیان پێشكه‌ش به دۆزی ره‌وای كورد كردووه".
بارزانی جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كردووه‌ته‌وه، كه نه‌یویستووه شه‌رمه‌زاری میلله‌ته‌كه‌ی خۆی بێت و گوتوویه‌تی: "له دوایین كۆبوونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری پشتیوانیكردنی ریفراندۆم له یاریگای فرانسۆ هه‌ریری، یه‌ك خه‌مم هه‌بوو، ئه‌ویش ئه‌وه‌بوو خۆم شه‌رمه‌زاری ئه‌و خه‌ڵكه نه‌كه‌م و بتوانم به‌رامبه‌رییان بوه‌ستم".