به ڤيديۆ.. سكرتێرى په‌رله‌مان ده‌ستى له‌كاركێشايه‌وه
فه‌خره‌دين قادر سكرتێرى په‌رله‌مانى كوردستان ده‌ستى له‌كار كێشايه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
فه‌خره‌دين قادر، سكرتێرى په‌رله‌مانى كوردستان كه له دواى له‌كاركه‌وتنى په‌رله‌مانه‌وه ئاماده نه‌بوو بگه‌ڕێته‌وه، ده‌ستى له كار كێشايه‌وه.
ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى فه‌خره‌دين قادر له فراكسيۆنى كۆمه‌ڵى ئيسلامى دواى ئه‌وه دێت له دانيشتنى ده‌ستبه‌كاربوونه‌وه‌ى په‌رله‌مانى كوردستاندا، بێگه‌رد تاڵه‌بانى به شێوه‌ى كاتى كرايه سكرتێرى په‌رله‌مان.
بڕياره ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانى كوردستان بۆ تاوتوێكردنى چه‌ند پرسێك كۆببێته‌وه و كۆبوونه‌وه‌كه له لايه‌ن جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مانه‌وه سه‌رۆكايه‌تى ده‌كرێت.