هه‌رێمی كوردستان و نه‌رویج ژوورێكی بازرگانی پێكدێنن

كارئاسانی بۆ خاوەنكاران دەكات

K24 - ھەولێر

هه‌رێمی كوردستان و نه‌رویج ژوورێكی هاوبه‌شی بازرگانی داده‌مه‌زرێنن كه‌ باره‌گاكه‌ی له‌ نه‌رویج ده‌بێت.

ئیریك سێله،‌ به‌رپرسی رێكخراوی بیرۆمزی نه‌رویجی سه‌ردانی كوردستانی كردووه‌ و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ژووری بازرگانی هه‌ولێر كۆبووه‌ته‌وه‌ و پێشنیازی دامه‌زراندنی ژوورێكی هاوبه‌شی كردووه‌.

رێكخراوی بیرۆمر كیركنی، رێكخراوی راوێژكاری ئابووری و بازرگانییه‌ و له‌گه‌ڵ 15 وڵات په‌یوه‌ندی هه‌یه‌، داوایكردووه‌، باره‌گای سه‌ره‌كی رێكخراوه‌كه‌ له‌ ئۆسلۆی پایته‌ختی نه‌رویج بێت.

ئامانج له‌ ژووره‌ هاوبه‌شه‌كه‌ش، راكێشانی كۆمپانیاكانی نه‌رویجه‌ بۆ هه‌رێمی كوردستان و كارئاسانیه‌ بۆ بازرگانان و خاوه‌نكارانی كوردستان له‌ نه‌رویج.