ئێران گواستنەوەی بەرھەمە نەوتییەكان لەگەڵ ھەرێمی كوردستان رادەگرێت
"راگرتنی ئاڵوگۆڕی بەرھەمە نەوتییەكان بۆ كوردستان كاتییە"
K24 - ھەولێر
ئاژانسی تەسنیمی ئێرانی بڵاویكردەوە، حكومەتی ئێران ئاگاداری كۆمپانیاكانی گواستنەوەی نەوتی وڵاتەكەی كردووەتەوە، كە لەمەودوا گواستنەوەی بەرھەمە نەوتییەكانی ھەرێمی كوردستان قەدەخەیە.
ئاژانسی تەسنیمی ئێران ئاشكاری دەكات، لەبەرامبەر ئەنجامدانی ریفراندۆم لە ھەرێمی كوردستان، ئێران كۆمپانیاكانی گواستنەوەی نەوتی ئاگاداركردەوە، كە ئاڵوگۆڕی بەرھەمە نەوتییەكانی نێوان ئێران و ھەرێمی كورستان بوەستێنن.
ئاژانسە ئێرانییەكە ئاماژەی بەوەشكردووە، كە حكومەتی ئێران و دەستەی رێگاو بان و گواستنەوە، بە كۆمپانیاكانی راگەیاندووە كە بۆ ماوەیەكی كاتی ئاڵۆگۆڕی بەرھەمە نەوتییەكان بوەستێنن.
ئێران لە سەرەتاوە ریفراندۆمەكەی ھەرێمی كوردستانی بە نایاسایی و مەترسی بۆ سەر ناوچەكە لە قەڵەمدا.