ئه‌نقه‌ره: هه‌وڵێك هه‌يه بۆ گۆڕينى سنووره‌كان
هه‌ندێك لايه‌ن له هه‌وڵى ئه‌وه‌دان سنووره‌كان بگۆڕن و سنوورى نوێ بكێشن
K24 – هه‌ولێر:
جێگرى سه‌رۆك وه‌زيرانى توركيا، رايگه‌ياند، هه‌ندێك لايه‌ن له هه‌وڵى ئه‌وه‌دان سنووره‌كان بگۆڕن و سنوورى نوێ بكێشن.
هاكان چاوش ئۆغڵۆ، جێگرى سه‌رۆك وه‌زيرانى توركيا، ناوى ئه‌و لايه‌نانه‌ى نه‌هێنا و ته‌نيا ئاماژه‌ى به بوونى هه‌وڵه‌كه‌يان كرد.
ئاژانسى هه‌واڵده‌رى ئه‌نادۆڵ بڵاويكرده‌وه، چاويش ئۆغڵۆ، وتويه‌تى: ئه‌و لايه‌نانه ده‌يانه‌وێت دواى 100 ساڵ له رێككه‌وتنى سايكس پيكۆ سنووره‌كان بگۆڕن.
سايكس پيكۆ رێككه‌وتنێكى نهێنى نێوان بريتانيا و فه‌ره‌نسا بوو له 16ى ئايار/ مايۆى 1916 بۆ دابه‌شكردنى خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست واژوو كرا‌و و دواتر رووسياى به‌لشه‌فى ناوه‌ڕۆكى رێككه‌وتنه‌كه‌ى ئاشكرا كرد.
ئه‌و به‌رپرسه‌ى توركيا گوتيشى: شاهێدى رووداوه‌كانى سووريا و پرۆسه‌ى راپرسى هه‌رێمى "باكوورى عێراق"ين و ئێمه دڵنياين له‌و هه‌نگاوانه‌ى ده‌يانگرينه به‌ر.
لێدوانى ئه‌و به‌رپرسه توركييه دواى ئه‌وه دێت كه له 25ى ئه‌يلوولدا پرۆسه‌ى ريفراندۆمى سه‌ربه‌خۆيى كوردستان به‌ڕێوه‌چوو و زياتر له سه‌دا 90ى ده‌نگده‌رانى كوردستان ده‌نگيان به سه‌ربه‌خۆيى كوردستان دا.