ریال مه‌درید ده‌یه‌وێت سبه‌ی برینێكی قووڵ بخاته جه‌سته‌ی كه‌ته‌لۆنیاییه‌كان
زێدان: یارییه‌كه‌ی قورس چاوه‌ڕێمان ده‌كات و هه‌موو شتێك بۆ بردنه‌وه ده‌كه‌ین
یانه‌ی ریال مه‌درید دوای زنجیره‌یه‌ك ئه‌نجامی خراپ له نێو یاریگه‌ی سانتیاگۆ بێرنابیۆ، جارێكی دیكه ده‌گه‌رێته‌وه به‌رده‌م هانده‌رانی و رووبه‌ڕووی یانه‌ی ئیسپانیۆلی كه‌ته‌لۆنی ده‌بێته‌وه، زیزۆی راهێنه‌ری یانه‌ی شایانهكانیش یارییه‌كه به قورس وه‌سف ده‌كات.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 20 ئه‌یلوولی 2017، زینه‌دین زێدان راهێنه‌ری یانه‌ی ریال مه‌درید له پرێس كۆنفرانسێك له باره‌ی یارییه‌كه‌ی سبه‌ی به‌رامبه‌ر ئیسپانیۆل ده‌ڵێت: ده‌بێت سبه‌ی ئه‌و رووداوه ناخۆشانه له‌بیر هه‌وادارنمان به‌رینه‌وه كه ئه‌م وه‌رزه له نێو یاریگه‌ی سانتیاگۆ بێرنابیۆ تووشمان بووه.
زێدان ده‌شڵێت: ئێمه سبه‌ی یارییه‌كی قورس چاوه‌ڕێمان ده‌كات، به‌ڵام دڵنیایی ده‌ده‌مه هه‌موو لایه‌ك كه ئێمه بۆ بردنه‌وه‌ی 3 خاڵی یارییه‌كه ئاماده‌ین.
زیزۆ دڵخۆشی خۆی بۆ نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی ماركۆ ئاسێنسیۆ ده‌ربڕی و ده‌ڵێت: هیوادارم گرێبه‌ستی سه‌رجه‌م یاریزانه‌كان نوێ بكرێته‌وه.
زێدان له باره‌ی چاره‌نووسی پێكانه‌كه‌ی گاریس به‌یل ده‌ڵێت: سبه‌ی بڕیار له به‌شداریكردنی گاریس به‌یل ده‌ده‌م، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌شداری یارییه‌كه بكات، ئه‌وا ده‌توانێت له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌شی به‌شداریی یاری داهاتوو بكات.
زیزۆ له باره‌ی كریستیانۆ ده‌ڵێت: هیوایه‌كی زۆرم به كریس هه‌یه، چونكه ئه‌و به‌رده‌وام تینووی گۆڵ تۆماركردنه.
له كۆتایی لێدوانه‌كه‌یدا، زیزۆ جه‌ختی له دوو خاڵ كردووه، یه‌كه‌میان ده‌ڵێت: من عاشقی لالیگام، دووه‌میان: ده‌ڵێت من گرینگی به نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌م ناده‌م، به‌ڵام ئاره‌زووی زۆرم بۆ خولی ئیسپانیا هه‌یه و ده‌مه‌وێت تا ماوه‌یه‌كی زۆر له لێره بمێنمه‌وه.
ریال مه‌درید سبه‌ی یه‌كشه‌ممه، له گه‌ڕی حه‌وته‌می لالیگا له كاتژمێر 21:45 خولهك میوانداریی یانه‌ی ئیسپانیۆل ده‌كات، یانه شایانه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی كاتی به 11 خاڵ له پله‌ی حه‌وته‌م دێت و یانه‌ی ئیسپانیۆلیش به 8 خاڵ له پله‌ی سێزده‌یه‌م دێت.