پاوڵینهۆ: بیرم له خۆكوشتن كردۆته و ژیانی من وه‌ك شه‌مه‌نده‌فه‌ری مه‌رگ وابووه
ناوی ئه‌و ئه‌ستێره‌یه ئاشكرا ده‌كات كه هانی داوه بچێته بارسێلۆنا
پاوڵینهۆی ناوه‌راستكاری به‌رازیلی یانه‌ی بارسێلۆنا، له دیمانه‌یه‌كدا نهێنییه‌ك له نێوان خۆی و لیۆنێل مێسی ئاشكرا ده‌كات، ده‌شڵێت: هه‌میشه له لێواری مه‌رگ دابوومه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 30 ئه‌یلوولی 2017، رۆژنامه‌ی el Periódicoـى كه‌ته‌لۆنيا ديمانه‌يه‌كى پاوڵينهوى بڵاو كردۆته‌وه كه تێيدا ئه‌و یاریزانه به‌شێك له ژیان و نه‌هامه‌تی خۆی ئاشكرا ده‌كات.
پاوڵینهۆ سه‌ره‌تا هۆكاری په‌یوه‌ندیكردنی به یانه‌ی بارسێلۆنا بۆ لیۆنێل مێسی ده‌گه‌ڕێنێته‌وه و ده‌ڵێت: له یارییه دۆستانه‌كه‌ی نێوان برازیل و ئارجێنتینا كه له ئوسترالیا به‌ڕێوه‌چوو، ناوبژیوان لێدانێكی فاوڵی به‌سوودی ئێمه هه‌ژمار كرد، خۆم ئاماده كرد بۆ ئه‌وه‌ی من تۆپه‌كه ئاراسته بكه‌م، له‌وكاته مێسی خۆی لێ نزیك كردمه‌وه و پێی‌گوتم خۆت ئاماده بكه به‌یه‌كه‌وه ده‌چینه بارسێلۆنا؟
منیش خێرا به په‌شۆكاوی وه‌ڵامم دایه‌وه و پێمگوت ئه‌گه‌ر تۆ رازی بی من دێم.
پاوڵینهۆ له باره‌ی ئه‌و دیمه‌نه زیاتر ده‌ڵێت: له راستیدا به‌هۆی قسه‌كه‌ی مێسی تووشی دڵه‌ڕاوكێیه‌كی زۆر هاتم، ته‌نانه‌ت نه‌متوانی فاوڵه‌كه جێبه‌جێ بكه‌م، بۆیه به ناچاری به ویلیانم گوت فاوڵه‌كه لێ بدات.
پاوڵینهۆ له درێژه‌ی دیمانه‌كه‌یدا باسی ئه‌و ئه‌زموونه تاڵه‌ی ده‌كات كه له ئه‌ورووپا تێپه‌ڕی كرد، له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: لە وەرزی 2007 ـ 2008 پەیوەندیم بە یانەی لودزی پۆڵەندی کرد، لەو یانەیە ته‌مه‌نێكی كورتم تێپه‌ڕ كرد، چونكه رووبه‌ڕووی دروشمی ره‌گه‌زپه‌رستی بوومه‌وه و، بۆیه له ئه‌ورووپا تۆرا و ماوی یه‌ك ساڵ له ماڵه‌كه‌ی خۆم دانیشتم و یاریم بۆ هیچ یانه‌یه‌ك نه‌كرد، به‌مهۆیه‌وه تووشی خه‌مۆكی بوو، ته‌نانه‌ت بیرم له خۆكوشتنیش كردووه، به‌ڵام خانه‌واده‌كه‌م رازییان كردم له یاریكردن به‌رده‌وام بم.
پاوڵینهۆ ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات كه كاروانی وه‌رزشی خۆی پڕبووه له نه‌هامه‌تی و ده‌ڵێت: ژیانم وه‌ك شه‌مه‌نده‌فه‌ری مه‌رگ وابووه، به‌ڵام ئێستا دڵخۆشم كه چاره‌نووسم له یانه‌ی بارسێلۆنا گیرسایه‌وه و ده‌مه‌وێت هه‌موو ناخۆشییه‌كان لێره تێپه‌ڕبكه‌م، چونكه ئه‌وه ده‌رفه‌تێكه ته‌نیا یه‌كجار بۆ ته‌مه‌نت بۆت ده‌ڕه‌خسێت.
لە کاروانی وەرزشیی خۆیدا، زۆرترین یاری لە ریزی یانەی کۆرنسیانز ئەنجام داوە کە 117 یاری بوو، 25 گۆڵی تۆمار کرد، لەگەڵ 17 ئەسێست، ھەروەھا توانی لەگەڵ ھاوڕێیەکانی ناسناوی جامی لیپەرتادۆرس و جامی جیھانی یانەکان لە 2012 بباتەوە و ھەروەھا لە 2011 خولی تۆپی پێی بەرازیلی بەدەستھێنا، دوو جاریش لە ساڵەکانی 2011 و 2012 بەباشترین یاریزانی خولی بەرازیل دەست نیشان کراوە، جگە لەوەیش لە ھەمان ساڵدا بە دووەم باشترین یاریزانی ئەمریکای لاتین هه‌ڵبژێردراوه.
