له‌م هه‌فته‌یه‌دا كریستیانۆ رێگری له گواستنه‌وه‌ی ئه‌ستێره‌یه‌ك بۆ ریال مه‌درید كرد
خه‌ریك بوو رێككه‌وتن دروست بێت، به‌ڵام كریستیانۆ شكستی به گواستنه‌وه‌ی هێنا

به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیسپانیا، فلۆرێنتینۆ پێرێزی سه‌رۆكی یانه‌ی ریال مه‌درید هه‌وڵه‌كانی بۆ گواستنه‌وه‌ی ئیدینسۆن كاڤانی ده‌ستپێكرد، به‌ڵام كریستیانۆ شكستی به هه‌وڵه‌كانی ریال مه‌درید هێنا.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 30 ئه‌یلوولی 2017، پێگه‌ی (Diaro Goal)ـی ئیسپانیا ئاشكرای كردووه كه یانه‌ی ریال مه‌درید هه‌فته‌ی رابردوو به گرێبه‌ستێكی گرانبه‌ها خه‌ریك بوو ئیدینسۆن كاڤانی له پاریس سانجێرمان بڕفێنێت، به‌ڵام كریستیانۆ رێگری له گواستنه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه بۆ سانتیاگۆ بێرنابیۆ كرد.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، فلۆرێنتینۆ پێرێز ویستی سوود له‌و كێشه و ناكۆكیانه وه‌ربگرێت كه له نێوان كاڤانی و نێیمار دروست بووه، بۆیه به‌په‌له پێرێز هه‌وڵه‌كانی بۆ رازیكردنی كاڤانی ده‌ستپێكرد، به‌ڵام كریستیانۆ شكستی پێهێنا.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، ئه‌گه‌ر كریستیانۆ بێده‌نگی هه‌ڵبژاردبا، ئه‌وها پێرێز به‌و نرخه كاڤانی قایل ده‌كرد كه له گواستنه‌وه‌ی زستانه به‌ره‌و یانه‌ی شایانه بێت.
كاڤانی له هاوینی 2013 به بڕی 60 ملیۆن یۆرۆ له یانه‌ی ناپۆلی روویكرده یانه‌ی پاریس سانجێرمان، له‌گه‌ڵ هاتنی نێیمار دا سیلڤا له هاوینی ئه‌مساڵ به بڕی 222 ملیۆن یۆرۆ بۆ یانه‌ی پێ ئێس جی له‌سه‌ر لێدانی پێناڵتی كێشه و ناكۆییه‌كی زۆر كه‌وته نێوان ئه‌و دوو یاریزانه.
.jpg)