یه‌كێتی زانایان به توندی وه‌ڵامی وتاربێژی مزگه‌وتی تاران ده‌داته‌وه
ئه‌و جۆره قسه نالۆژیكیانه له‌لایه‌ن كه‌سانێكه‌وه ده‌كرێن، كه خۆیان به پیاوانی ئایینی و نوێنه‌رانی موسڵمانان ده‌زانن
K24 - هه‌ولێر:
دكتۆر عه‌بدوڵڵا وه‌یسی، سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان، به توندی وه‌ڵامی ئایه‌توڵڵا كاشانی، وتاربێژی كاتی تاران ده‌داته‌وه، كه ریفراندۆمی به پیلانی ئیسرائیل ناوبردووه.
سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان له چوار خاڵدا وه‌ڵامی كاشانی ده‌داته‌وه و رایده‌گه‌یه‌نێت، به داخه‌وه ئه‌و جۆره قسه نالۆژیكیانه له‌لایه‌ن كه‌سانێكه‌وه ده‌كرێن، كه خۆیان به پیاوانی ئایینی و نوێنه‌رانی موسڵمانان ده‌زانن.
ده‌قی وه‌ڵامی سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانی ئاییینی ئیسلامی كوردستان، بۆ وتاربێژی كاتی تاران:
یه‌که‌م: به تێڕوانینی ئێمه مزگه‌وت شوێنی فێربوونی ره‌وشتی به‌رزی راستگۆیی و هه‌قانیه‌ته، شوێنی دوورخستنه‌وه‌ی مسوڵمانانه له درۆ‌و بوختانکردن، که‌چی کاشانی مزگه‌وت و رۆژی هه‌ینی به‌کارهێناوه بۆ بوختانکردن به گه‌لێکی مه‌زڵوم و بێبه‌شی وه‌کو کورد، به‌بێ ئه‌وه‌ی که‌مترین به‌ڵگه‌ی به‌ده‌سته‌وه بێت و دڵنیاش بن هیچ به‌ڵگه‌یه‌کی له‌و باره‌وه چنگ ناکه‌وێت، ئه‌مه‌ش مانای وایه رۆژی هه‌ینی کردۆته ده‌روازه‌یه‌ك بۆ ههشهڕهشهو پیلانگێڕی.
دووه‌م: ئێمه له ئیسلامه‌وه فێربووین پێویسته شوێن و پێگه ئایینیه‌کان بۆ ئیسڵاح و چاکسازی و ئاشته‌وایی به‌کاربهێندرێن، تا ئه‌گه‌ر شه‌ڕیش دروست بوو، فه‌رمانی قورئان چاندنی ئاشته‌واییه وه‌ك خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووێت: (وَإِنْ طَائِفَتَانِ مِنَ الْمُؤْمِنِينَ اقْتَتَلُوا فَأَصْلِحُوا بَيْنَهُمَا فَإِنْ بَغَتْ إِحْدَاهُمَا عَلَى الْأُخْرَى فَقَاتِلُوا الَّتِي تَبْغِي حَتَّى تَفِيءَ إِلَى أَمْرِ اللَّهِ فَإِنْ فَاءَتْ فَأَصْلِحُوا بَيْنَهُمَا بِالْعَدْلِ وَأَقْسِطُوا إِنَّ اللَّهَ يُحِبُّ الْمُقْسِطِينَ)، به‌ڵام ئه‌و قسانه‌ی ئایه‌توڵا رێك به پێچه‌وانه‌وه کردنه‌وه‌ی ده‌رگای فهتنهو خوێنڕشتنه له نێوان مسوڵمانان، هه‌مووشمان ده‌زانین فیتنه له کوشتن گهورهترهک وه‌ك خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووێت: (وَالْفِتْنَةُ أَكْبَرُ مِنَ الْقَتْلِ).
سێیه‌م: ئه‌وه‌ی زیاتر ئێمه‌ی نیگه‌ران کردووه، هه‌میشه که‌سانێك له به‌رگی ئایینییه‌وه دێن کورد به ئیسڕائیل تۆمه‌تبار ده‌که‌ن، به‌مه‌ش خه‌ڵکی ساده‌و ساویلکه‌ی خۆیانی پێ چه‌واشه ده‌که‌ن، ئه‌گینا ئیسرائیل چ پەیوەندییەکی بۆ دۆزی گەلی کوردەوە هەیە؟ ئێمە سەد ساڵە دەچەوسێینەوە. پێش ئیسرائیل و دوای ئیسرائیلیش کێشەی کورد و کوردستان هەبووە. دوای ئەوەش مەگەر ئیسرائیل ئێمەی ئەنفال کرد؟ مەگەر ئیسرائیل کیمیابارانی کردین؟ ئیسرائیل گەنجەکانمان له سێداره دەکات؟ ئیسرائیل وڵاتێکی ئێمەی کردە خاکی سووتاو؟ ئیسرائیل هیچ قازانج و زیانی بۆ ئێمە نییە. بەڵام ئەوە نیفاق و دووڕوویی ئێوەیە. ئەگەر ئێوە ڕقتان لە ئیسرائیلە لەبەر ئەوەی خاکی فەلەستینی داگیر کردووە، ئەدی بۆ خۆتان خاکی ئێمەتان داگیر کرد؟ ئەدی بۆ دیفاع لە داگیرکەر دەکەن و بوونەتە پشتیوانی داگیرکەرێکی دیکە و دژی میللەتێکی مەزڵوم دەوەستنەوە؟.
چواره‌م: ئێوە خۆتان مامەڵەی ژێربەژێرتان لەگەڵ ئیسرائیل هەبێت، بەڵام ئێمە تا ئەم ساتەش میللەتێکی مەزڵومین و سوپاسی هەر کەسێکیش دەکەین هاوکارمان بێت بۆ لاچوونی ئەو زوڵمە لەسەر مان. چاوەڕێی ئەوەشمان لە ئێوە دەکرد کە پەیامی خوا و پێغەمبەر بەجێ بگەیەنن و هاوکاریی مەزڵومان بکەن، نەک پیلان لە دژی ئێمە بگێڕن. ئەوە دەری خست کە ئێوە دین تەنها بۆ خزمەتی سیاسەتی خۆتان بەکار دەهێنن.
پێنجه‌م: ئێوە وڵاتی خۆتان هەیە، چ پەیوەندییەکتان بە دەوڵەتێکی ترەوە هەیە، ک به‌م شێوه‌یه ڕێگا بە خۆتان دەدەن پەلاماری ئێمە بدەن؟ بۆ تەدەخول لە کاروباری وڵاتانی تر دەکەن؟ بۆ دەتانەوێ ئیرادەی میلەتی ئێمە داگیر بکەن؟
شه‌شه‌م: شەرمەزارییە بۆ ئێوە کە لە جیاتی ئەوەی ڕێگە نەدەن میلەتی خۆتان بچەوسێتەوە، کەچی خۆتان بەشدارن لە چەوساندنەوەی میللەت و دەتانەوێ میلەتانی تریش دەستەمۆی سیاسەتی خۆتان بکەن. زیندانەکانی ئێووە پڕن لە خەڵکی بێ گوناه و گەنجان لە سێذارە دەدەن.. بۆیە مافی ئەوەتان نییە باسی میلەتی ئێمە بکەن، به‌تایبه‌تی له به‌رگی ئاینییه‌وه خۆڵ له چاوی خه‌ڵك بکه‌ن.
له كۆتاییشدا سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانی ئاییینی ئیسلامی كوردستان ده‌ڵێت: "هیوادارین دام و ده‌زگا ئایینییه‌کانی وڵاتان دوورکه‌ونه‌وه له خۆقورتاندن له کاروباری ئێمه، ئه‌گه‌ر ده‌توانن قسه‌یه‌کی خێر بکه‌ن، به‌تایبه‌تی ئێمه چاوه‌ڕوان بووین ده‌نگێکی به‌زر بن له مه‌زڵومیه‌تی ئێمه، که حکومه‌ته‌کانی عێراق به‌وه‌ی ئێستاشیانه‌وه نان و ئاو‌و هه‌واو هه‌ناسه‌شیان له ئێمه داگیرکردووه".