به وێنه..."ماتیۆس باشترین كه‌س بۆ شوێنگره‌وه‌ی ئانچیلۆتی ده‌ستنیشان ده‌كات"
پێیوایه گونجاوترین كه‌سه بۆ راهێنه‌رایه‌تی یانه‌ی بایرن میونشن
لۆسه‌ر ماتیۆس، كاپتنی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا و یانه‌ی بایرن میونشن له دیمانه‌یه‌كدا راهێنه‌رێك بۆ شوێنگره‌وه‌ی كارلۆ ئانچیلۆتی به‌ربژێر ده‌كات و به گونجاوترین راهێنه‌ری بۆ یانه‌ی باڤارییه‌كه‌ی ئه‌ڵمانیا وه‌سف ده‌كات.
ئه‌مڕۆ 30 ئه‌یلوولی 2017، لۆسه‌ر ماتیۆس له دیمانه‌یه‌كدا بۆ تۆڕی هه‌واڵی Sky Sportsـی ئه‌ڵمانیا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه جۆلیان نایگلیسمان راهێنه‌ری یانه‌ی هۆفینهایم باشترین راهێنه‌رایه‌تی یانه‌ی بایرن میونشنی ئه‌ڵمانیا.
ماتیۆسی ته‌مه‌ن 56 ساڵ كه له نێوان 1992 تا 2000 یاریزانی یانه‌ی بایرن میونشن بووه، ده‌شڵێت: نایگلیسمان راهێنه‌رێكی گه‌نجه و له كاره‌كانیدا زۆر لێهاتووه، بۆیه هیوادارم به‌جددی بیر له‌و راهێنه‌ره بكه‌نه‌وه.
ماتیۆس گوتیشی: رۆیشتنی كارلۆ ئانچیلۆتی له یانه‌ی بایرن میونشن شتێكی چاوه‌ڕوانكراو بوو، چونكه چه‌ندان هه‌فته‌ی ناخۆشی له‌ده‌ستپێكی ئه‌م وه‌رزه تێپه‌ڕاند.
یانه‌ی هۆفینهایم دوو وه‌رزه به راهێنه‌رایه‌تی (جۆلیان نایگلیسمان)ـی ته‌مه‌ن 30 ساڵ ململانێی بردنه‌وه‌ی ناسناوه‌كه ده‌كات، له ئێستا یانه‌كه‌ی له یۆرۆپا لیگ یاری ده‌كات، له‌م وه‌رزه بۆندزلیگاش له كۆی 6 یاری، 4 سه‌ركه‌وتن و 2 یه‌كسانبوونی هه‌یه و له خانه‌ی دووه‌می ریزبه‌ندی خولی ئه‌ڵمانیا دێت.
