ئافرەتێكی ئێزدی خۆی لە دەستی چەكدارانی داعش رزگاركرد

لەگەڵ ئاوارەكان خۆی گەیاندە سەنگەرەكانی پێشمەرگە

K24 - كەركووك

ئافرەتێكی خەڵكی شنگال، دوای زیاتر لە سێی ساڵ لە ژێر دەسەڵاتی داعش، توانی خۆی رزگاربكات و  لەگەڵ ئاوارەكانی حەویجە گەیشتە ناوچە ئارامەكان و لەلایەن ھێزی پێشمەرگە پێشوازی لێكرا.

پەیامنێری كوردستان24 لە كەركووك رایگەیاند: "ئەو ئافرەتە ناوی باسم قاسمە و خەڵكی گوندی کۆجۆی شەنگالە، دوای گەیشتنی بە سەنگەكانی پێشمەرگە بە كەسوكاری شادبووەوە".

ئافرەتێكی ئێزدی خۆی لە دەستی چەكدارانی داعش رزگاركرد
ئافرەتێكی ئێزدی خۆی لە دەستی چەكدارانی داعش رزگاركرد
ئافرەتێكی ئێزدی خۆی لە دەستی چەكدارانی داعش رزگاركرد