ئافرەتێكی ئێزدی خۆی لە دەستی چەكدارانی داعش رزگاركرد
لەگەڵ ئاوارەكان خۆی گەیاندە سەنگەرەكانی پێشمەرگە
K24 - كەركووك
ئافرەتێكی خەڵكی شنگال، دوای زیاتر لە سێی ساڵ لە ژێر دەسەڵاتی داعش، توانی خۆی رزگاربكات و لەگەڵ ئاوارەكانی حەویجە گەیشتە ناوچە ئارامەكان و لەلایەن ھێزی پێشمەرگە پێشوازی لێكرا.
پەیامنێری كوردستان24 لە كەركووك رایگەیاند: "ئەو ئافرەتە ناوی باسم قاسمە و خەڵكی گوندی کۆجۆی شەنگالە، دوای گەیشتنی بە سەنگەكانی پێشمەرگە بە كەسوكاری شادبووەوە".


