راگرتنی گەشتە ئاسمانییەكان زیان بە بازرگانە عەرەبەكان دەگەیەنێت

داوا لە حكومەتی عێراق دەكەن بە بڕیارەكەیدا بچێتەوە

K24 - ھەولێر

داخستنی رێگا ئاسمانیه‌كان به‌ڕووی هه‌رێمی كوردستان، كاریگه‌ییه‌كی زۆری له‌سه‌ر بازرگانه‌ عه‌ربه‌كانی پارێزگاكانی خوارو ناوڕاستی دروستكردوه‌، به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌ هه‌زاران بازرگانی عه‌ره‌ب به‌هۆی ئارامی ناوچه‌كه‌وه‌ له‌ كوردستان كاری بازرگانی ده‌كه‌ن، بۆیه‌ داواكارن له ‌حكومه‌تی عێراقی به‌ بڕیارەكه‌دا بچێته‌وه‌، داخستنی رێگا ئاسمانیه‌كان به ‌رووی كوردستاندا زیانی بۆ هه‌موو لایه‌ك ده‌بێت.