به‌رهه‌می سووته‌مه‌نی ناوخۆ پێداویستی بازاڕ پڕده‌كاته‌وه
فرۆشیارانی سووته‌مه‌نی هاووڵاتیان دڵنیادهكهنهوه
K24 - هه‌ولێر:
به‌پاساوی داخستنی سنوره‌كان و نه‌مانی نه‌وتی سپی له بازاڕه‌كاندا، نرخی نه‌وتی سپی ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه به‌رزبونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینیوه، به‌ڵام بازرگانانی بازاڕی سووته‌مه‌نی هه‌ولێر هه‌موو ئه‌و ده‌نگۆیانه ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێن وێستگه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی ناوخۆ زیاد له‌پێویست نه‌وتی سپی به‌رهه‌م ده‌هێنن و هێچ كێشه‌یه‌كیش له‌بازاڕه‌كاندا نیه، به‌شێویه‌ك به‌رهه‌می ناوخۆیی له پێداویستی بازاڕه‌كان زیاتره.