پیكێ: به خراپترین ساته‌وه‌ختی ژیانم تێپه‌ڕ ده‌بم
پیكێ له دژی رووداوه‌كانی ئه‌مڕۆی كه‌ته‌لۆنیا هاته ده‌نگ
دوای سه‌ركه‌وتنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی یانه‌ی بارسێلۆنا له دژی لاس پاڵماس، جیرارد پیكێ هاته به‌رده‌م میدیاكان و رایگه‌یاند كه ئێستای ئیسپانیا هیچ گۆڕانكارییه‌كی به به‌راوردی سه‌رده‌می فرانكۆی دیكتاتۆر به‌سه‌ردا نه‌هاتووه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 1 ئۆكتۆبه‌ری 2017، هه‌رێمی كه‌ته‌لۆنیا ریفراندۆمیان بۆ سه‌ربه‌خۆیی و جیابوونه‌وه له ئیسپانیا كرد، به‌ڵام حكوومه‌تی ئیسپانیا به‌توندی رێگری له ئه‌نجامدانی ریفراندۆم كرد و له‌به‌شێك له شوێنه‌كانیش ده‌ست به‌سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان گیرا.
جیرارد پیكێ به‌رگریكاری یانه‌ی بارسێلۆنا ئه‌مڕۆ ده‌نگی بۆ سه‌ربه‌خۆیی كه‌ته‌لۆنیا دا، دوای یارییه‌كه‌ی ئه‌مرۆش چه‌ندان لێدوانی دا.
پیكێ به نیگه‌رانی و په‌شۆكاوییه‌وه ده‌ڵێت: وامان هه‌ست كرد، دوای نه‌مانی فرانكۆی دكتاتۆر كه له 1975 مرد، گۆڕانكاری به‌سه‌ر تێگه‌یشتنی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئیسپانیادا هاتووه، به‌ڵام به‌داخه‌وه سه‌رده‌مه‌كه تێپه‌ڕبووه، به‌ڵام تێگه‌یشتنه‌كه هه‌روه‌ك خۆی ماوه‌ته‌وه.
پیكێ ده‌شڵێت: من شانازی به خه‌ڵكی كه‌ته‌لۆنیا ده‌كه‌م، هه‌رگیزیش قبوڵی ئه‌و توندكارییه ناكه‌م كه له دژی خه‌ڵكی كه‌ته‌لۆنیا له لایه‌ن پۆلیسی ئیسپانیا به‌كار هاتووه.
پیكێ له باره‌ی هۆكاری ئه‌نجامدانی یارییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆیان ده‌ڵێت: ئێمه داوای دواخستنی یارییه‌كه‌مان كرد، به‌ڵام به‌رپرسانی یانه‌كه هاتنه ژووری جلگۆڕین و داوایان له ئێمه كرد یارییه‌كه ئه‌نجام بده‌ین، چونكه ئه‌گه‌ر یارییه‌كه‌مان نه‌كردبا سزا ده‌دراین.
پیكێ گوتیشی: بارسێلۆنا ته‌نیا یانه‌یه‌كی وه‌رزشی نییه، ئێمه دامه‌زراوه‌یه‌كی گه‌وره‌ین و رووداوه‌كانی ئه‌مڕۆ كاریگه‌ری له‌سه‌ر داهاتووی یانه‌كه دروست ناكات.
پیكێ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه له ئێستادا به ناخۆشترین ساته‌وه‌خته‌كانی ژیانی تێپه‌ڕ ده‌بێت، ده‌شڵێت: ده‌نگدان واتا دیموكراتی، ئه‌گه‌ر ئه‌و مافه‌ت لێ زه‌وت كرا، واتا دكتاتۆرییه‌ت.
پیكێ له به‌رسیڤێكی میدیاكاراندا له باره‌ی داهاتووی خۆی له هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا ده‌ڵێت: هه‌رگیز وه‌ك كه‌ته‌لۆنیاییه‌ك نابمه كێشه بۆ هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا و هیچ یاریزانێكیش، هه‌ركاتێك گرفتێكم دروست كرد، راسته‌وخۆ پێش هاتنی مۆندیالی 2018ـی رووسیا ئاماده‌م به‌یكجاری واز له یاریكردن بهێنم.