ئەفسەرێكی پۆلیس كوژرا
"لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە دەستپێكردووە"
K24 - ھەولێر
ئەفسەرێكی ھێزەكانی پۆلیس، لە قەزای شەقڵاوە كوژرا و گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ھەولێریش ئاشكرای دەكات، كوشتنی ئەو بەرپرسە بەھۆی كێشەی كۆمەڵایەتییەوە بووە.
لە راگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ھەولێر رایگەیاند: "ئێوارەی دوێنێ 1/10/2017، ئاگاداركراینەوە بە رووداوێكی كوشتن لە قەزای شەقڵاوە، دوای گەیشتنی پۆلیس بۆ شوێنی رووداوەكە دەركەوت كە ئەفسەرێكی پۆلیس بەناوی رائید شێروان یاسین، كە تەمەنی 45 ساڵە، بەھۆی كێشەیەكی كۆمەڵایەتی دەستڕێژی گولـلەی لێكراوە و لە شوێنی رووداوەكە گیانی لە دەستداوە".
پۆلیسی ھەولێر راشیگەیاند: "تەرمی ئەو ئەفسەرە رەوانەی پەیمانگای پزیشكی دادی كراوە و دۆسیەی لێكۆڵینەوە بۆ رووداوەكە كراوەتەوە و لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە بەردەوامە".