حكوومەت و پەرلەمان تاوتوێی پاشەكەوتی مووچە دەكەن

وەزیری دارایی بە وەكالەت لە كۆبوونەوەكە بەشدارە

K24 - ھەولێر

نوێنەرانی حكوومەتی ھەرێم و پەرلەمانی كوردستان بۆ تاوتوێكردنی سیستمی پاشەكەوتی مووچەی فەرمانبەران باشكردنی بژێوی خەڵك لە كۆبوونەوەدا.

پەیامنێری كوردستان24 رایگەیاند: "ھەر یەك لە وەزیری دارایی بە وەكالەت و سكرتێری ئەنجوومەنی وەزیران لەگەڵ لیژنەكانی دارایی و دەستپاكی پەرلەمانی كوردستان لە كۆبوونەوەدا بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی پاشەكەوتی مووچەی فەرمانبەران".

ئەمە لەكاتێكدایە بڕیاربوو لە كۆبوونەوەی رابردووی پەرلەمانی كوردستان تاوتوێی ھەڵوەشاندنەوەی سیستمی پاشەكەوتی مووچەی فەرمانبەران بكرێت، بەڵام جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، بەھۆی دۆخی كوردستان تاوتوێكردنی پاشەكەوتی مووچە بۆ كۆبوونەوەی داھاتوو دواخراوە.