ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزار چاوه‌ڕێی كۆتایهاتنی عاشورایه
بەستەڵەك دەتوێنەوە
K24- هه‌ولێر
هه‌رێمی كوردستان كار بۆ تواندنه‌وه‌ی به‌سته‌ڵه‌كی ده‌روونی و كاریگه‌رییه نه‌رێنییه‌كانی له‌سه‌ر كه‌رتی گه‌شتوگوزار ده‌كات و سبه‌ینێش كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌و باره‌یه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت.
له‌وباریه‌ه‌وه، نادر روستی، گوته‌بێژی ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزاری هه‌رێمی كوردستان، به كوردستان24 راگه‌یاند، سبه‌ینێ ده‌سته‌ی گەشتوگوزار كۆبوونه‌وه‌یه‌ك سازده‌كات، بۆ بڕیاردان له‌باره‌ی رێكخستنی كۆڕبه‌ندێكی گه‌شتیاری، بۆ كردنه‌وه‌ی ده‌رگای هێنانی گه‌شتیاری عێراق بۆ كوردستان.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، ئه‌وان به دواداچوونیان له به‌غدا كردوه و ده‌ركه‌وتووه كە هیچ بڕیارێك له ئارادا نییه بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی هاتنی گه‌شتیاران بۆ كوردستان، ته‌نها به‌سته‌ڵه‌كێكی ده‌روونی هه‌یه بۆ هاتنی گه‌شتیاران.
ئه‌وه‌شی روونكردووه، چاوه‌رێی كۆتايی هاتنی مه‌راسیمی عاشوران، تاوه‌كو له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانی باشووری عێراقیش گفتوگۆ بكه‌ن و میكانیزمێك بدۆزنه‌وه ،بۆ خێراكردنی هاتنی گه‌شتیاران.