بۆچى سه‌ركردايه‌تى سياسى كوردستان پاشگرى "عێراق"ى پێوه‌يه
هێمن هه‌ورامى وه‌ڵامى ئه‌و پرسياره ده‌داته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
هێمن هه‌ورامى به‌رپرسى كاروبارى سياسى و په‌يوه‌ندييه گشتييه‌كانى نووسينگه‌ى سه‌رۆك بارزانى، رايگه‌ياند، زيادكردنى پاشگرى (عێراق) بۆ سه‌ركردايه‌تى سياسى كوردستان مه‌به‌ست لێى گه‌ڕانه‌وه نييه بۆ عێراق.
له ميانى به‌رنامه‌ى باسى رۆژى كوردستان 24، هێمن هه‌ورامى روونيكرده‌وه، (-عێراق) مه‌به‌ست لێى ئه‌وه‌يه كه ده‌وڵه‌تى كوردستان تايبه‌ته به‌م پارچه‌يه‌ى كوردستان و پارچه‌كانى ديكه ناگرێته‌وه.
هه‌روه‌ها گوتى: ئه‌م پاشگره بۆ ئه‌وه‌يه كه هه‌موو لايه‌ك بزانن ئێمه نامانه‌وێت سنوورى نێوده‌وڵه‌تى نه‌مێنێت و ئه‌وه‌ى داواى ده‌كه‌ين جياكردنه‌وه‌ى سنوورى خۆمانه له‌گه‌ڵ عێراق.
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كرد، ئه‌و پاشگره پێويست ناكات له ميديادا به‌كاربهێنرێت.