داعش گرته‌ی ڤیدیۆیی دوو سه‌ربازی رووسی بڵاوده‌كاته‌وه
له سووریا به دیل گیراون
K24 - هه‌ولێر:
چه‌كدارانی داعش، له سه‌ر ئه‌كاونته‌كانییان له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، گرته‌ی ڤیدیۆیی دوو سه‌ربازی رووسییان بڵاوكرده‌وه، كه له ناو خاكی سووریا له‌لایه‌ن چه‌كدارانی رێكخراوه‌كه به دیل گیراون.
به گوێره‌ی ئه‌وانه‌ی گرته‌كانییان بڵاوكردووه‌ته‌وه، دوو سه‌ربازه‌كه له پارێزگای دێره‌زووری سووریا به دیل گیراون.
وه‌ك له گرته ڤیدیۆییه‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، هه‌ردوو سه‌ربازه دشداشه‌ی ره‌ساسییان له‌به‌ره و ده‌ستی یه‌كێكیان به‌ستراوه، یه‌كێكیشیان ده‌موچاوی شوێنی ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌دانی پێوه‌دیاره.
له گرته ڤیدیۆییه‌كه‌دا، ته‌نها یه‌كێك له سه‌ربازه‌كان به زمانی رووسی قسه ده‌كات، كه له ده‌ستی راست دانیشتووه، ناوی زابالۆتی رۆمانه و له دایكبووی 1979یه، باس له‌وه ده‌كات، كه له‌گه‌ڵ هاوڕێكه‌ی، به‌ناوی تسۆركانۆڤ گریگۆری له په‌لامارێكی چه‌كدارانی داعش، له ناوچه‌ی شولای رۆژئاوای دێره‌زوور به دیل گیراون.
وێڕای بڵاوكردنه‌وه‌ی گرته‌ی ڤیدیۆیی دوو سه‌ربازه‌كه، به‌ڵام وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا ره‌تیده‌كاته‌وه هیچ سه‌ربازێكیان له‌لایه‌ن داعشه‌وه به‌دیل گیرابن.