كوه‌یت بۆ به‌غدا: له بری قه‌ره‌بوو گازی سرووشتی عێراق بۆ ئێمه‌یه
عێراق چوار به‌دیلی داوه‌ته كوه‌یت
K24 - هه‌ولێر:
عیسام مه‌رزوق، وه‌زیری نه‌وت و كاره‌با و ئاوی كوه‌یت، ره‌زامه‌ندی وڵاته‌كه‌ی نیشانداوه، له به‌رامبه‌ر قه‌ره‌بووه‌كانی داگیركاری وڵاته‌كه‌ی له‌لایه‌ن عێراقه‌وه، گازی سرووشتی ئه‌و وڵاته وه‌ربگرێت.
به گوێره‌ی لێدوانه‌كانی مه‌رزوق، ره‌نگه قه‌باره‌ی ئه‌و قه‌ره‌بووه له 50 ملیۆن مه‌تر چوارگۆشه ده‌ست پێبكات تا 200 ملیۆن مه‌تر چوار گۆشه.
وڵاتی كوێت، له رێگه‌ی لێژنه‌یه‌كی تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه، داوای قه‌ره‌بووی داگیركردنی وڵاته‌كه‌ی كردووه‌ته‌وه له‌لایه‌ن رژێمی پێشووی عێراقه‌وه، بڕی زیانه‌كانیش به 4.6 ملیار دۆلار ده‌خه‌مڵێنرێت.
پێشتریش عێراق چوار به‌دیلی داوه‌ته كوه‌یت بۆ ئه‌وه‌ی له جیاتی قه‌ره‌بووی دارایی، به شێوازی دیكه قه‌ره‌بووی بكاته‌وه، یه‌كێك له‌و به‌دیلانه‌ش، گازی سرووشتی عێراقه، به شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌تاییش كوه‌یت رازی بووه، به‌ڵام تا ئێستاش ورده‌كارییه‌كانی ته‌واو نه‌بووه.