رێبه‌ری نوسره برینه‌كانی سه‌خته و باڵێكیشی نه‌ماوه
"12سه‌ركرده‌و 50 چه‌كداری به‌ری نوسره كوژراون"
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه 4-10-2017 رایگه‌یاند: "ئه‌بو محه‌مه‌د جۆلانی، رێبه‌ری به‌ره‌ی نوسره، به‌هۆی بۆردوومانی فڕۆكه‌كانی رووسیا له سووریا، به سه‌ختی برینداربووه‌و باڵێكیشی له ده‌ستداوه".
وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه " ئه‌و رێبه‌ره توندڕه‌وه‌ی به سه‌ختی برینداركراوه، به‌رله‌وه‌ی له‌گه‌ڵ چه‌ند گرووپێكدا به‌ره‌ی ته‌حریری شام پێكبهینن، رێبه‌ری به‌ره‌ی نوسره بووه".
سوپای رووسیاش رایگه‌یاند: "فڕۆكه‌ی جۆری سوخۆی سو 34 و سو 35 بۆردوومانه‌كه‌یان ئه‌نجامداوه‌و به‌وهۆیه‌وه رێبه‌ری به‌ره‌ی نوسره بریندار بووه‌و 12 سه‌ركرده‌ی دیكه كه چه‌ند كه‌سێكیان یاریده‌ده‌ری جۆلانی بوون كوژراون.
مێجه‌ر جه‌نه‌راڵ ئیگۆر كۆنشینكۆف، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا له به‌ریاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: "بۆردوومانه‌كه رۆژی سێشه‌ممه ئه‌نجامدراوه، به‌ڵام ئه‌و شوێنه‌ی ئاشكرانه‌كرد كه جۆلانی و یاوه‌رانی تێدا بوون، به‌ڵام گوتوویه‌تی جگه له‌و سه‌ركردانه 50 چه‌كداری دیكه‌ش كه له‌و شوێنه‌دا كۆببونه‌وه كوژراون".