عه‌بادی ده‌چێته پاریس
له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسا كۆده‌بێته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، به سه‌رۆكایه‌تی شاندێكی حكومه‌ته‌كه‌ی به‌ره‌و پاریسی پایته‌ختی فه‌ڕه‌نسا به‌رێده‌كه‌وێت.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، پاش ئه‌وه‌ی كۆشكی ئیلیزێ له چه‌ند رۆژی رابردوودا رایگه‌یاند كه سه‌رۆك ئیمانوێل ماكرۆن بانگێشتنامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق كردووه تا سه‌ردانی پاریس بكات، عه‌بادی به یاوه‌ری شاندێكی وڵاته‌كه‌ی به‌ره‌و فه‌ڕه‌نسا به‌ڕێده‌كه‌وێت.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان یه‌كێك له‌و ته‌وه‌ره گرنگانه‌ی كه سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق باسی ده‌كات، پرسی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستانه، كه رۆژی 25/9/2017 له هه‌رێمی كوردستان و ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامدار و زیاتر له 92% به‌شداربووانی ریفراندۆمه‌كه ده‌نگیان به به‌ڵی دا و داوایانكرد كوردستان سه‌ربه‌خۆ بێت و له عێراق جیابێته‌وه.