سه‌رۆك كۆماری ئێران و توركیا به بایه‌خه‌وه باسی كوردستان ده‌كه‌ن
له بری هه‌ڕه‌شه‌ی توند گله‌یی له هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن
K24 - هه‌ولێر:
حه‌سه‌ن رۆحانی سه‌رۆك كۆماری ئیسلامی ئێران، پاش كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆككۆماری توركیا له تاران، رایگه‌یاند: "په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی كوردستانی عێراق زۆرباشه و نامانه‌وێت په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵیان خراپ بێت، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌و هه‌نگاوه‌ی كه به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان ناویانه‌و ریفراندۆمیان ئه‌نجامداوه، هیوادارین به خۆیاندا بچنه‌وه‌و تا ناچار نه‌بین هه‌ندێك رێكار له دژیان بگرینه‌به‌ر، چونكه ئێران وعێراق و توركیا له په‌ره‌سه‌ندنی ره‌وشه‌كه ناچارن په‌نا بۆ رێكاری پێویست ببه‌ن".
له پاش كۆبوونه‌وه‌ی نێوان به‌رپرسانی باڵای توركیا و ئێران، یاداشتێكی لێكتێگه‌یشتن له بواری بانكی و خاڵه سنووره‌كانی نێوانیان واژۆكراو پاشان هه‌ر دوو سه‌رۆك ده‌رباره‌ی ناوه‌ڕۆكی دیداره‌كه‌ی نێوانیان قسه‌یان بۆ میدیاكان كرد.
رۆحانی په‌یوه‌ندی توركیا و ئێران و رووسیای بۆ باشكردنی ره‌وشی سووریا به گرنگ زانی تا پێكه‌وه كار بۆ ئه‌و مه‌به‌سته بكه‌ن.
سه‌رۆك كۆماری توركیاش زۆربه‌ی قسه‌كانی بۆ په‌یوه‌ندی ئابووری و بازرگانی و بانكی نێوان هه‌ر دوو وڵات ته‌رخانكرد، كه له ماوه‌ی داهاتوودا بتوانن پێكه‌وه به‌ره‌و پێشه‌وه‌ی ببه‌ن و ئه‌و خواسته‌ی هه‌بووه بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاڵوگۆری بازرگانی نێوانیان بۆ ئه‌وه‌ی بگاته 30 ملیار دۆلار بهێننه‌دی.
به‌ڵام ئه‌ردۆغان گووتی: "تا ئێستا نه‌توانراوه ئه‌و خواسته بهێنرێته‌دی و وه‌زیره په‌یوه‌ندداره‌كان راده‌سپێرین له داهاتوو به‌و ئاراسته‌یه به‌رده‌وامبن".
ئه‌ردۆغان هاته سه‌رباسی په‌یوه‌ندی نێوان ئێران و توركیا و عێراق و گووتی: "ئه‌و ریفراندۆمه‌ی به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامیانداوه دانی پێدا نانێن، ئێمه 350 كیلۆمه‌تر سنوورمان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان هه‌یه، ده‌پرسم ئایا به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان بۆچی ئه‌م كاره‌یان ئه‌نجامداوه له كاتێكدا سنووریان له‌گه‌ڵ توركیا و ئێران و عێراق و سووریا هه‌یه".
ئه‌ردۆغان جارێكی دیكه ئیسرائیلی به بوونی په‌یوه‌ندی به پرسی ریفراندۆمی كوردستان تۆمهتباركردهوهو گووتی: "ته‌نها ئیسرائیل پاڵپشتی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ده‌كات و توركیا و ئێران هه‌ڵوێستیان له‌و باره‌وه دیاره‌و دان به‌و ریفراندۆمه‌دا نانێین".
سه‌رۆك كۆماری توركیا گووتی: "عێراق و ئێرانیش به‌رامبه‌ر به‌و هه‌نگاوه‌ی كوردستانی عێراق چه‌ند هه‌نگاوێكیان ناوه‌و له داهاتووش ئه‌گه‌ری هه‌یه هه‌نگاوی دیكه‌ش هه‌بێت".