هێزه‌كانی عێراق كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی ته‌واوی حه‌ویجه‌یان راگه‌یاند
به ته‌واوه‌تی كۆنتڕۆڵ كراوه‌ته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
هێزه‌كانی عێراق، به كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی گه‌ڕه‌كه‌كانی ناوه‌ڕاستی حه‌ویجه، كۆنتڕۆڵكردنی ته‌واوه‌تی قه‌زاكه‌یان راگه‌یاند.
له ماوه‌ی ده‌ستپێكردنی پرۆسه‌كه‌ش، نزیكه‌ی 100 گوندی قه‌زاكه كۆنتڕۆڵكراونه‌ته‌و و زیاتر له 400 چه‌كداری داعش كوژراون.
له‌م چوارچێوه‌یه‌دا، عه‌مید سه‌رحه‌د قادر، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیس و قه‌زا و ناحییه‌كانی كه‌ركووك رایگه‌یاند، ژماره‌یه‌كی یه‌كجار زۆر ئاواره‌ی حه‌ویجه، هاتوونه‌ته ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی پێشمه‌رگه و ژماره‌یه‌كی زۆری چه‌كدارانیش خۆیان راده‌ستی پێشمه‌رگه كردووه.