عێراق به‌شێك له گه‌مارۆكانی سه‌ر هه‌رێمی كوردستانی شكاند
دۆلار رەوانەی ھەرێمی كوردستان دەكرێت
K24 - ھەولێر
به‌گوێره‌ی ئاژانسی رۆیته‌رز، به‌نكی ناوه‌ندی عێراق رێگه‌ی داوه كە دۆلار و دراوی قورس ره‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان بكرێت و دراویش به ئاسایی ئاڵوگۆڕی پێ بكرێت، به‌ڵام به‌نكی ناوه‌ندی گه‌مارۆكانی سه‌ر ئه‌و بانكانه‌ی هێشتووه‌ته‌وه كه سه‌نته‌ری كاركردنیان له هه‌رێمی كوردستانه.
ئه‌مه له كاتێكدایه كه ژماره‌یه‌ك ئابووریناس و پسپۆڕ، هۆشیارییان داوه‌ته بەنكی ناوه‌ندی عێراق كه گه‌مارۆ داراییه‌كانی سه‌ر هه‌رێمی كوردستان به‌های دینار دێنێته خواره‌وه و دۆخی بازاڕی ته‌واوی عێراق ده‌شێوێنێت.
دوای ئەنجامدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان، حكوومەت و پەرلەمانی عێراق چەند بڕیارێكیان دژی ھەرێمی كوردستاندا، لەنێویاندا راگرتنی گەشتە ئاسمانییەكان و رێگەنەدانی ھاتنی دۆلار و دراوی قورس بۆ ھەرێمی كوردستان.