حەویجە كۆنترۆڵكرا
"ئەركی ھێزەكانی عێراق لە حەویجە كۆتاییھات"
K24 - ھەولێر
ھێزەكانی عێراق كۆنترۆڵكردنەوەی تەواوی شارۆچكەی حەویجەیان راگەیاند و ئاشكرای دەكەن ئەركی ھێزەكانیان لە شارۆچكەكە كۆتایی پێھات.
عەبدولئەمیر رەشید یارەڵڵا، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنی كۆنترۆڵكردنەوەی حەویجە، كۆنترپڵكردنەوەی تەواوی حەویجەی رایگەیاند و ئاشكرای كرد: "ئەركی سوپا و پۆلیس و ھێزەكانی دژە تیرۆر و حەشدی شەعبی لە حەویجە كۆتایی پێھات".
ئێستا تەنھا ناحیەی ریاز لە سنووری كەركووك لە بندەستی داعش ماوە، بە گوێرەی زانیارییەكان داعش لە حەویجە بەرگری نەكردووە، بۆیە پێدەچێت لە ماوەیەكی نزیكدا ریازیش لە دەستبدات.
ئۆپەراسیۆنی كۆنترۆڵكردنەوەی حەویجە بە سێ قۆناخ ئەنجامدرا، لە دوایین قۆناخیشدا دوێنێ 4/10/2017 ھێزەكانی عێراق ئۆپەراسیۆنێكی فراوانیان بۆ ناوەندی شارۆچكەی حەویجە دەستپێكرد، لەماوەی 24 كاتژمێر كۆنترۆڵكرا.
پاش كۆنترۆڵكردنەوەی مووسڵ، قۆناخی یەكەمی ئۆپەراسیۆنی كۆنترۆڵكردنەوەی حەویجە لە بەرەبەیانی 21/9/2017 دەستیپێكرد و ھێزەكانی عێراق چەند شارۆچكە و ناوچەیەكی سەر بە حەویجەیان لە دەست چەكدارانی داعش رزگاركرد.