عه‌بادی و ماكرۆن باسی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ده‌كه‌ن
ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی كۆبوونه‌وه‌كانی نێوان عه‌بادی و ماكرۆن ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستانه
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه 5-10-2017 حه‌یده‌ر عەبادی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق گه‌یشته كۆشكی ئیلیزێ و له لایه‌ن ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسا پێشوازی لێكراو ئێستا كۆبوونه‌وه‌ی نێوانیان ده‌ستپێكردووه و ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی گفتوگۆكانیش ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان و پرسی كڕینی چه‌ك و نه‌وت و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه تازه رزگاركراوهكانه.
عه‌بادی ئێواره‌ی رۆژی چوارشه‌ممه گەیشتە پاریسی و ئێستا له‌گه‌ڵ ئیمانوێل ماكرۆن له كۆبوونه‌وه‌دان و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت پاش كۆتاییهاتنی كۆبوونه‌وه‌كه قسه بۆ میدیاكان بكه‌ن.
په‌یامنیری كوردستان 24 له كۆشكی ئیلیزێوه رایگه‌یاند: "حەیدەر عەبادی سەرۆكوەزیرانی عێراق سەرۆكایەتی شاندێكی حكومەتەكەی ده‌كات و كۆمه‌ڵێك پرسی گرنگ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی فه‌ڕه‌نسا باس ده‌كه‌ن، هه‌ر چه‌نده نووسینگه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ره‌تیده‌كاته‌وه له‌و دیداره‌دا پرسی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان باس بكرێت و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نساش هیچ ئاماژه‌یه‌كی به بوونی باسێكی له‌و شێوه‌یه له ئه‌جێندای گفتوگۆكاندا نه‌كردووه، به‌ڵام زانیارییه‌كان ئاماژه‌ی ئه‌وه ده‌ده‌ن كه ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان گه‌رمترین پرسی عێراق و ناوچه‌كه‌یه و ناكرێت له‌و دیداره خۆیانی لێ ببوێرن و یه‌كێكه له ته‌وه‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی دیداره‌كه".
هه‌روه‌ها عه‌بادی لەبارەی دۆخی عێراق بەگشتی و پەرەپێدانی په‌یوەندییە ئابوورییەكان و رۆڵی فەرەنسا لە سەرلەنوێ ئاوەدانكردنەوەی ناوچە رزگاركراوەكانیش، گفتوگۆ لەگەڵ ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆكی فەرەنسا ده‌كات.
جگه له‌وانه‌ش عه‌بادی له‌گه‌ڵ كۆمپانیای "تالاس" بۆ پڕچه‌ككردن و توتالی بواری نه‌وت و وزه كۆبوونه‌وه ئه‌نجام بدات.